کامه‌ران نه‌جاد: جێبه‌جێـکردنی مادده‌ی 140 به‌ دابینکردنی بوجه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌بێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ عیماد ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی حکومه‌تی عێراق به‌ یاوه‌ری 9 وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی شاری که‌رکوکیان کرد و له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک کۆبوونه‌وه‌ و کێشه‌کانی پارێزگاکه‌یان تاووتوێکرد. سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیران و شاندی یاوه‌ری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کامه‌ران نه‌جاد رۆژنامه‌وانی بنکه‌ له‌ که‌رکوک سازداوه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت کێشه‌کانی شاری که‌رکوک وه‌ک به‌رمیلێکی باروت وایه‌وه‌ له‌ هه‌ر ساتێکدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه‌.