دکتۆر کەمال سەیدۆ: نابێت ئەزمونی کوردستانی عێراق ببێتە قوربانی سیاسەتی سەرانی هەرێم

دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەلانی ژێر هەڕەشە دەڵیت بۆ بەدەستهێنانی ئایندەیەکی باش بۆ کوردانی سوریا ، پێویستە رەوشی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بەهێز بکەن و هەروەها مافی کەمینەکانی ئاینی و نەتەوەیی بپارێزن و خۆیان لە دروشمی نەتەوە پەرستی بە دوور راگرن. دەشڵێت تورکیا بە هەموو توانایەکی هەوڵدەدات کانتۆنەکانی کوردانی سوریا لەیەک دابڕێت و رەنگە بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی تورکیا ئەوانەی ئێستا لە نێو خاکی سوریادان پەلاماری کانتۆنی عەفرین بدەن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ بەڕێز دکتۆر کەما سەیدۆ بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەلانی ژێر هەڕەشە لە فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتوێژ لەگەڵ دکتۆر کەمال سەیدۆ