وتارەکەی بنیامین نەتانیاهو لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو، نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتارێکیدا و وتی ئیسڕائیل سەرەڕای ئەوەی هەوڵی ئاشتی دەدات شەڕیش دەکات بۆ ژیان بە ڕووی " دوژمنە دڕندەکاندا " کە لە ناوچوونی ئیسڕائیلییان دەوێت.

نەتانیاهو وتی " وڵاتەکەم لە جەنگدایە، شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات. دەبێت بەرگری لە خۆمان بکەین دژی ئەم بکوژە دڕندانەدا. دوژمنەکانمان تەنها هەوڵی لە ناوبردنمان دەدەن، هەوڵی لە ناوبردنی شارستانییە هاوبەشەکەمان دەدەن و دەیانەوێت هەموومان بگەڕێننەوە بۆ سەدەی تاریکی چەوساندنەوە و تیرۆر."

نەتانیاهو باسی لە هێرشەکەی حەماس کرد لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل و وتی ئیسڕائیل ناچار بووە لە چەندین بەرەوە بەرگری لە خۆی بکات.

دوای چەندین ڕۆژ لە ڕەخنەکان لە ئیسڕائیل لەلایەن هەندێک لە سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرکردە جیهانییەکانەوە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نەتانیاهو ڕەخنەی توندی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی ناچار بووە بێت بۆ کۆبوونەوەکە و شتەکان ڕاست بکاتەوە.

وتی " نیازم نەبووە ئەم ساڵ بێم چونکە وڵاتەکەم لە جەنگدایە و شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات. بەڵام گوێم لە درۆ و قسەی بێ مانا بوو سەبارەت بە وڵاتەکەم لەلایەن چەندین قسەکەرەوە لەسەر ئەم سەکۆیە، بڕیارمدا بێم و شتەکان ڕاست بکەمەوە."

نەتانیاهو ئاماژەشی بەوەدا کە سوپای ئیسڕائیل زیاتر لە نیوەی 40,000 چەکدارەکەی حەماسی کوشتووە یاخود دەستگیریکردوون، هەروەها لە سەدا 90 ی ڕۆکێتەکانی حەماسی لە ناوبردووە. بەرپرسانی تەندروستی غەززە دەڵێن بەهۆی هێرشەکانی ئیسڕائیلەوە زیاتر لە 41,000 فەلەستینی کوژراون، لە هێرشەکەی حەماسیشدا بۆ سەر ئیسڕائیل لە 7 ی مانگی 10 دا نزیکەی 1200 ئیسڕائیلی کوژراون و 250 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران.

نەتانیاهو وتی " ئەم جەنگە دەکرێت ئێستا کۆتایی بێت. هەموو ئەوەی کە دەبێت ڕووبدات ئەوەیە کە حەماس خۆی بدات بە دەستەوە، چەکەکانی دابنێت و سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات. بەڵام ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕکردن هەتاوەکو سەرکەوتن بە دەست دەهێنین. هیچ بەدیلێک بۆ ئەوە نیە."

نەتانیاهو لە وتارەکەیدا هەوڵیدا بەرپرسیارێتی جەنگەکە بخاتە ئەستۆی ئێرانی دوژمنی سەرسەختی ئیسڕائیل، وتی ئیسڕائیل بەرگری لە خۆی دەکات دژی تاران لە چەندین بەرەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ جەختکردنەوە لەسەر پەیامەکەی، دوو نەخشەی بەدەستەوە بوو، هەڵبژاردنی لە نێوان "نیعمەت" و "نەفرەت"دا خستەڕوو.

نەخشەی "نیعمەت" نیشانی دەدات ئیسرائیل و هاوبەشە عەرەبییەکانی پردێکی وشکانی لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا پێکدەهێنن. لەسەر نەخشەی "نەفرەت"، کە بریتی بوو لە وڵاتانی ئێران، عێراق و سوریا، وتی، "کەوانەیەکی تیرۆر" نیشان دەدات کە ئێران دروستی کردووە، کە لە زەریای هیندستانەوە تا دەریای ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە.

ناتانیاهۆ پرسیاری ئەوەی کرد کە کام دیدگا چوارچێوەی ئایندە دادەڕێژێت ئاشتی و خۆشگوزەرانی یان ئاژاوەگێڕی کە " لەلایەن ئێران و بریکارەکانیەوە بڵاودەکرێتەوە". هه ڕوه ها هۆشداریشی دا که ئیسرائیل ده توانێت بگاته هه ڕ به شێکی ئێران یان ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست.

سەبارەت بە ئێرانیش نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل " هەرچی لە دەسەڵاتیدا بێت دەیکات " بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی دەست نەکەوێت و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دووبارە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی ئێران ئەو چەکەی دەست نەکەوێت.

وتی " پەیامێکم هەیە بۆ چەوسێنەرەکانی تاران، ئەگەر هێرش بکەنە سەرمان ئێمەش هێرش دەکەینە سەرتان."

نەتانیاهو وتی " هیچ شوێنێک نیە لە ئێراندا کە چەکە مەودا دوورەکانی ئیسڕائیل نەتوانن بیگەنێ. ئەوەش ڕاستە بۆ سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوور لەو شوێنانەوە کە مەڕن و بەرەو سەربڕین دەبردرێن، سەربازەکانی ئیسڕائیل بە ئازایەتییەکی بێ وێنەوە شەڕییان کردەوە." هەندێک لە ئامادەبووان بە شاندەکەی ئێرانیشەوە لە هۆڵەکە هاتنە دەرەوە.

سەبارەت بە لوبنانیش نەتانیاهو وتی " نەفرەتی 7 ی مانگی 10 کاتێک دەستیپێکرد کە حەماس هێرشی کردە سەر ئیسڕائیل، بەڵام لەوێدا کۆتایی نەهات. ئیسڕائیل بە زوویی ناچار بوو بەرگری لە خۆی بکات لە شەش بەرەی جەنگی دیکەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ڕێکخرابوون. لە 8 ی مانگی 10 دا حزبوڵا لە لوبنانەوە هێرشی کردە سەرمان، لەو کاتەوە 8,000 ڕۆکێتی بە ئاڕاستەی شار و شارۆچکەکانمان هەڵداوە، بە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سڤیل و منداڵانمان."

وتیشی " پەیامێکی دیکەم هەیە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە و جیهانی دەرەوەی ئەم هۆڵەش: ئێمە سەردەکەوین."