دکتۆر کرمانج گوندی لە بارەی خۆپـیشاندانەکانی ئێستای ناو ئەمەریکا دەدوێت

پاش گیان لەدەستدانی کەسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئەفریکایی لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پـۆلیسەوە لە شاری مینیاپـۆڵس لە ویلایەتی مینەسۆتا، خۆپـیشاندانی ناڕەزایی چەندان شاری ئەمەریکای گرتەوە. خۆپـیشاندانەکان توندوتیژیـیان لێکەوتەوە و تیاندا بنکە و ئۆتۆمبیلی پـۆلیس سووتێنران و شوێنی گشتی تێکدران و ژمارەیەک دوکان تاڵان کران.

دکتۆر کرمانج گوندی، مامۆستا لە زانکۆی تێنسی ستەیت لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕەخنە لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەگرێت و دەڵێت لە ماوەی سەرۆکایەتی ترامپدا ڕەگەزپەرستی لە وڵاتەکە زیایکردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی