ڕووسیا: وەزیری بەرگری ڕووسیا سەردانی ئەو هێزانەی ڕووسیای کردووە کە بەشدارن لە جەنگەکەی ئۆکرانیادا

وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت وەزیری بەرگری وڵاتەکە سێرگێی شوێگۆ سەردانی ئەو هێزانەی ڕووسیای کردووە کە بەشدارن لە لە " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " ڕووسیادا لە ئۆکرانیا.

وەزارەتەکە وتی " بەرپرسی سوپای ڕووسیا سەردانی ناوچەکانی هێزەکانی ڕووسیا و ئەو شوێنانەی کردووە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەدا کە یەکەکانی ڕووسیا پێشڕەوییان تێدا کردووە."

ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات و دەڵێت مەبەست لێی " لە ناوبردنی توانا سەربازییەکان و نەتەوە پەرستەکانی " ئۆکرانیایە. کیێڤ و هاوپەیمانەکانی دەڵێن ئەوانە تەنها پاساون بۆ داگیرکاری.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی شوێگۆ قسەی لەگەڵ هێزەکانی " بەرەی پێشەوەی جەنگەکە و بنکەیەکی سەرکردایەتیدا " کردووە. هێشتا ڕوون نیە سەردانەکە کەی ئەنجام دراوە، یاخود ئایا شوێگۆ سەردانی ئۆکرانیای کردووە یاخود نا.

لە ڤیدیۆیەکی کورتدا کە لەگەڵ بەیاننامەکەدا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت شوگۆ لە کۆپتەرێکی سەربازیدایە و کۆپتەرەکەش بەسەر خاکێکی چۆڵدا دەفڕێت.

ڕاگەیاندنەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ڕووسیادا کۆبۆوە، بە شویگۆشەوە، تیایدا داوای پێشنیاری فەرماندە سەربازییەکانی کرد لەسەر چۆنێتی بەردەوامبوونی هەڵمەتە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا کە کوشندەترین جەنگە لە ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بووەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و خاپوور بوونی شار و شارۆچکەکانی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز