پۆلیسی سوید کۆمەڵێک کەس بەهۆی ئەو ئامێری تەقینەوەیەوە دەستگیر دەکات کە لە پارکێکی ستۆکهۆڵم دۆزییەوە

پۆلیسی ستۆکهۆڵم دەڵێت کۆمەڵێک کەسییان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئامێرێکی تەقینەوە لە پارکێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویددا دۆزرایەوە، وتیشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن.

پۆلیس هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر ئەوەی ئایا تەقەمەنییەکان کێیان کردۆتە ئامانج یاخود پاڵنەری دانانی ئەو تەقەمەنییە لە پارکەکەدا چی بووە، گوتیشی هێشتا گومانمان نیە لەسەر تاوانێکی پەیوەست بە تیرۆرەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، سێ هەفتە پێش هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکە، پۆلیسی سوید کیسێکی لەناوبرد کە تەقەمەنی تێدا بوو و لە پارکێکدا دۆزییەوە.

پۆلیسی ستۆکهۆڵم گوتی " لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەجددی لەگەڵ سەرچاوەکانمان و شارەزایاندا کاردەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز