دووەم دادگایـیکردنی ترامپ لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەستپـێدەکات

نوسین: کێن بڕێدمایەر

وەرگێڕان: سمکۆ عەزیز

دووەم دادگایکردنی مێژوویی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ رۆژی سێشەممە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەستپێدەکات و تیایدا ترامپ تاوانبارکراوە بەوەی مانگێک لەمەوبەر خەڵکی بۆ یاخیبوون هانداوە، کاتێک لایەنگرانی هاندابوو بەرەنگاری یاسادانەران ببنەوە لە باڵەخانەی کۆنگرس لەو دەمەی سەرکەوتنی جۆو بایدنی دیموکراتیان بەسەر ترامپدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020 پشتڕاستدەکرد.

ناڕەزایـیەکە گۆڕدرا بۆ ئاژاوەگێڕی، لەو دەمەی نزیکەی 800 کەس لەلایەنگرانی ترامپ هروژمیان کردە نێو باڵەخانەی کۆنگرس و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاند و هەندێک لە ئۆفیسەکانی کۆنگرسیان تاڵانکرد و لەگەڵ پۆلیس بەشەڕهاتن. 5 کەس کوژران ، لە نێویاندا پۆلیسێکی کۆنگرس کە مردنەکەی وەک تاوانێکی کوشتن ئێستا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت. هەروەها ئاژەوەگێڕێک لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکرا.

کۆماری و دیموکراتەکان کە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی سینات هەریەکیان لە 100 کورسیـیەکەی ئەنجومەنەکە 50 کورسیان گرتووە، تاوتوێی کەیسی لێپێچینەوە لە ترامپ دەکەن. زۆرێک لە سیناتۆرەکان خۆیان شایەتحاڵی پشێویەکەی 6 ی مانگی یەک بوون کە لەبەر سەلامەتی ژیانیان لە هۆڵی سینات هەڵهاتن.

بەهۆی ئەوەی دوو لەسەر سێی دەنگ پێویستە بۆ تاوانبارکردنی( مەحکومکردنی) ترامپ ، دەبێت 17 کۆماری لە دژی ترامپ هاوڕێی کۆماری خۆیان دەنگ بدەن بۆ ئەوەی ترامپ مەحکوم بکرێت ، گریمان هەموو 50 دیموکراتەکەی سینات دەنگ بدەن بۆ بە فەرمی تاوانبارکردنی ترامپ . بەمەش ترامپ بە شێوەیەکی نیمچە دڵنیا بێ تاوان دەردەچێت هەروەک چۆن ساڵیک لەمەوبەر ترامپ تۆمەتبارکرا بەوەی داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردبوو شتی خراپ لەسەر بایدن بدۆزێتەوە بەر لە هەڵبژاردنی مانگی یازدەی ساڵی رابردوو.

دەرئەنجامی لێپێچینەوەکە هەرچییەک بێت ، ترامپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەی پتر لە دوو سەدەدا لە مێژووی وڵاتەکە بۆ دوو جا ر لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت .

بە هەفتەیەک دوای هروژمکردنە نێو باڵەخانەی کۆنگرس ، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارێکی بۆ تۆمەتبارکردنی ترامپ بە "هاندان بۆ یاخیبوون " پەسەندکرد بە 232 دەنگ بەرامبەر 197 دەنگ. لە نێو ئەو 232 ئەندامەی ئەنجونەنی نوێنەران 10 ئەندامیان کۆماری بوون.

پاشان لە 20 ی مانگی یەک ، بایدن وەک 46 هەمین سەرۆکی وڵات سوێندی خوارد و چێتر ترامپ لە دەسەڵاتدا نەما و بۆ دوا جاری بە فڕۆکەی Air Force One بۆ تەلارەکەی لە کەناری ئەتلەنتیک لە فلۆریدا ڕۆیشت و لەو کاتەوە لەوێ ماوەتەوە.

ترامپ داوایەکی دیموکراتەکانی ڕەتکردوەتەوە بۆ گەواهیدانی بۆ بەرگریکردن لە میانەی داداگیکردنی. ئێستاش پـێشبینی ناکرێت ترامپ ئامادەی داداگیکردنەکە ببێت.

دەشێت ماوەی دادگایکردنەکەی هەفتەیەک یان زیاتر بخایەنێت.

نۆ ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیەکیان پـێشتر داواکاری گشتی بوو، بوونەتە بەڕێوەبەری کەیسەکە و لە دژی ترامپ پـێشکەشی دەکەن. دەڵێن ترامپ هانی لایەنگرانی دابوو بۆ بەرهەڵستیکردن لە دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە کۆنگرس و ئیدیعاش دەکەن تەنیا ترامپ بەرپرسیاربوو بۆ ئەو ئاژەوەیەی کە بەدوایدا هات.

ترامپ لە 6 ی مانگی یەک لە میانەی گردبوونەوەیەکدا لە نزیک کۆشکی سپی هانی لایەنگرانی خۆی دا بێن بۆ واشنتن و گوتی ئەوەی ڕوودەدات کۆنترۆڵ ناکرێت ئەمەش بە ماوەیکی کەم بەر لەوەی لایەنگرانی ترامپ بە پێ بچن بۆ باڵەخانەی کۆنگرس.

ترامپ درێژەی بە چەند هەفتەیەک لە ئیدعای بێبنەما دا سەبارەت بەوەی کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەکەدا کراوە و گوایە ئەوەش بووە مایەی لەدەستدانی بۆ خولێکی دیکەی 4 ساڵی سەرۆکایەتی.

جارێک لە وتەکەیدا بۆ پتر لە یەک کاتژمێر، ترامپ بە لایەنگرانی گوت " بە ئاشتیانە و نیشتمان پەروەریانە پەیامی خۆتان بگەیەنن" ئەوەش بە رۆیشتنتانە بۆ باڵەخانەی گۆنگرس.

بەڵام هاوکات ترامپ بە لایەنگرانیشی گوت کە " وڵاتەکەمان زۆی چێشتووە و چیتر توانای نەماوە و ئەمە هەمووی لەو پێناوەدایە. بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی گونجاو ئەوەی ئێوە لە راستیدا داتان‌هێنا ، ئێمە دزییەکە رادەوەستێنین ." گوتیشی " ئێمە شەڕی بۆ دەکەین " و ئێمە بە "توندی شەڕی لە پێناودا دەکەین و چیتر ئێوە نابنە خاوەنی وڵاتێک ."

بەر لە داداگیکردنەکە ، ئەو 9 ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران کە کەیسەکە بەڕێوەدەبەن، لە یاداشتێکی یاسایـیدا نووسیویانە " بەرپرسیارێتی سەرۆک ترامپ لە ڕووداوەکانی 6 ی کانوونی دووەمدا هیچ گومانی تێدا نیـیە " و ئەو ڕەفتارەی سەرۆکی پێشوو دەبێت بە دەستەواژەیەکی ڕوون و بێ هیچ پێچووپەنایەیەک بە قبوڵنەکردن رابگەیەندرێت ،" تەنانەت ئەگەر چیتر ئەو لە دەسەڵاتیشدا نەماوە.

دەستوری ئەمەریکا رێگەدەدات بە لابردنی بەرپرسان ئەگەر بە " ئەنجامدانی تاوانی گەورە و بەدرەفتاری تاوانبار کران ." دەیڤد شۆون و بروس کاستەر ئەو دوو پارێزەرە خاوەن ئەزموونەی داداگا، ئەوەی ترامپ کەیسەکەی خۆی پێسپاردوون گوتوویانە لەبەر ئەوەی ترامپ چیتر سەرۆک نییە و ناتوانرێت لە پۆستەکەی لاببرێت ، هەربۆیە مەحکومکردنی نادەستورییە.

بەهەر حاڵ ئەنجومەنی سینات داداگایی لێپێچینەوەی لە بەرپرسانی پشوو کردووە و ڕێگەیان پێنادات بە دەست لە کارکێشانەوەیان خۆیان لە داداگییکردن دەربازبکەن بە هۆی شیانی ئەنجامدانی کارێکی هەڵەوە ، هاوشێوەی کەیسی ساڵی 1876 ، یان لە کەیسەکەی ترامپدا ئەو کاتەی ترامپ ئۆفیسی بەجێهێشت کە خولی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هات . پارێزەرانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپێچینەوەکە دەڵێن ترامپ هانی بۆ یاخیبوونەکە دا و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە لێپێچینەوە بۆ لابردنی لەگەڵدا کرا ، ئەو کاتە ترامپ هێشتا هەر سەرۆک بوو.

سیناتۆر ڕاند پۆل بۆ ستانی کینتاکی ، کە پشتیوانکارێکی بەهێزی ترامپە هەوڵی دا لەسەر بنەمای دەستوری بەربەستی دادگاییکردنەکەی ترامپ بکات ، بەڵام 5 ئەندامی کۆماری دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی سەرجەم 50 ئەندامی دیموکرات لە دەنگدانێکدا کە 55 بەرامبەر 45 بوو ، بۆ دەستکردن بە داداگیکردنەکە . بەڵام دەنگدانەکە ئاماژەی پشتیوانی دیاری کۆمارییەکانی بۆ ترامپی خستەڕوو کە بۆ بێتاوان ناساندنی لە تۆمەتەکان هێشتا گرنگە و لەوە زیاتر کە بە فەرمی ڕێگری لە مەحکومکردنی ترامپ بکات.

سیناتۆر ڕاند پۆڵ

سیناتۆر ڕاند پۆڵ دەڵێت "هیچ ئەگەری مەحکومکردنی ترامپنییە " ئەگەر ترامپ بە فەرمی مەحکومکرا، ئەنجومەنی سینات لە دەنگدانێکی سانای زۆرینە ، دەتوانێت بۆ هەتا هەتایە قەدەغەی دووبارە گرتنە دەستی پۆستی حکومی لە ترامپ بکات .

رۆژی سێشەممە هاوکاتی ئەوەی داداگیکردنەکە بە ڕژدی دەستپێدەکات ، پارێزەرانی ترامپ و هەروەها بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی نوێنەران دووبارە دادگایی ترامپ دەکەن و پێشبینی دەکرێت مشتومڕ لەسەر دەستوریەتی ئەنجامدانی داگییەکە بکەن. بەڵام وەهای دابنێین کە دەنگدانی ئەنجومەنی سینات لەو بارەیەوە بەڕێوەبچێت ، ئەو کاتە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممە دەست دەکەن بە پێشکەشکردنی کەیسەکەیان و دەشێت چەند بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکانی چەندان کاتژمێری پشێوییەکە پیشانبدەن .

دواتر پارێزەرانی ترامپ بە داکۆکیکردن لێی وەڵام دەدەنەوە . بە گوێرەی رێکەوتنێک کە رۆژی دووشەممەی رابردوو لەلایەن ڕابەرانی کۆنگرسەوە راگەیەندرا ، هەر یەک لە دوو لایەنەکە 16 کاتژمێریان بە درێژایی دوو رۆژ هەیە هەتا بەڵگەکانی خۆیان بخەنە ڕوو.

پارێزەرانی ترامپ بەرگرییەکی توندیان کردووە و دەڵێن سەرۆکی پێشوو بەرپرسیارێتی ئەوەی لە 6 ی مانگی یەکدا ڕووی دا ناکەوێتە ئەستۆ.

لە یاداشتێکی کورتدا کە پارێزەرانی ترامپ رۆژی دووشەممەی ڕابردوو پێشکەشیانکرد، گوتیان کەیسەکەی دژ بە ترامپ دەگاتە ئاستی" شانۆگەرییەکی سیاسی" کە دیموکراتەکان لە دژی ترامپ ئەنجامی دەدەن. پارێزەرانی ترامپ ئاماژەیان بەوە کرد ترامپ تەنها مافی مسۆگەرکراوی دەستوری خۆی بۆ ئازادی ئاخافتن بەکار هێنا کاتێک ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە و گوتیشیان کە ترامپ بە ڕاشکاوانە داوای لە لایەنگرانی کردبوو بەشداری لە ناڕەزاییەکی ئاشتیانەدا بکەن.

پارێزەرانی ترامپ گوتیان " لە بری ئەوە ، ئەمە تەنها هەوڵێکی خۆپەرستانەی ڕابەرایەتی دیموکرات بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ قۆستنەوەی هەستی ترس و پەشۆکاوی ئەوەی دووچاری هەموو ئەمەریکاییەکان لە سەر ئاستی سەرجەمچینی سیاسی بووەوە ، بە بینینی کاولکاری لە 6 ی مانگی یەک لە باڵەخانەی کۆنگرس کە لەلایەن چەند سەد کەسێکەوە ئەنجامدرا."پارێزەرانی ترامپ گوتیان لە بری ئەوەی کاربکەن بۆ ساڕێژکردنی زامی وڵات، یان بەلای کەم سەنگ خستنەسەر لێپێچینەوە لەو یاسادانەرانەی هروژمیانکردە سەر کۆنگرسەوە ، کەچی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ( نانسی پیلۆسی ) و هاوپەیمانەکانی ، پشێویەکانی ئەو ساتەوەختە بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆیان بەکاردێنن."

لە وەڵامدا ، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوانەی داداگایی ترامپ دەکەن گوتیان " ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە یاسا حوکمڕانی دەکات ، نەک توندیژی کۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ کە لەلایەن سەرۆکەکانەوە هاندەدرێن ، واتە ئەو سەرۆکانەی کە ناتوانن دۆڕاندنیان لە هەڵبژاردندا قبوڵ بکەن."

" بەڕێوەبەرانی لێپێچینەوە لە ترامپ نووسیویانە بەڵگەکانی لەسەر ڕەفتاری سەرۆک ترامپ هەن زۆرن ." گوتیشیان " ترامپ هیچ پاساوێکی ڕەوای نییە بۆ بەرگریکردن لە کارەکانی و هەروەها هەوڵەکانی بۆ خۆدەربازکردنیش لە بەرپرسیارێتی، بە تەواوی بێئاکام دەبن و دەڵێن هەروەک لە مادەی لێپێچینەوەکەدا تۆمەتبارکراوە ، سەرۆک ترامپ پێشێلی سوێندی گرتنەدەستی پۆستەکەی کرد و هەروەها خیانەتیشی لە هاوڵاتیانی ئەمەریکایی کرد."