شیروان شەمێرانی دەڵێت ئەو هێزانەی تورکیا کە لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا هەن ، هەر لە سەردەمی حکومڕانی سەرۆک وەزیرانی ئەو سەردەمە نوری مالیکی یەوە بوونیان لەو ناوچەیدا هەبووە ، واتا لەو دەمەی کە پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەوپەڕیدا بوون . هەر بۆیە تورکیا لە ئێستادا لای سەیرە و سەری سوڕماوە کە حکومەتەکەی عەبادی داوا لە تورکای دەکات هێزەکانی خۆی لە سەر خاکی هەرێمی کاوردستان پاشەکشی پێبکات. ناوبراو دەشڵیت حکومەتی ناوەندی بەغدا هێندە بە توانا و بەهێز نییە بتوانێت مەرج بۆ تورکیا دابنێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە رادیۆی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ بەڕێز شێروان شەمێرانی شیکاری کاروباری سیاسی عێراق سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.
Your browser doesn’t support HTML5