تورکیا بنکەکانی چاودێری لەشکری خۆی لە ئیدلیب بەهێزدەکات

ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی ئەنەدۆلۆی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ رایگەیاند و گوتی؛ تورکیا نزیکەی 150 ئوتومبیلی لەشکری پڕ لە کۆماندۆز و تەقەمەنی رەوانەی سوریا کردوە بۆ بەهێزکردنی خاڵەکانی چاودێرێ خۆی لە ئیدلیب لە سوریا.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی تورکیا دوپاتیکردەوە کە ئەو هێز و تەقەمەنیانەی رەوانەی ئیدلیب کراون تەنها بۆ پتەکردن و بەهیزکردنی ئەو 12 بنکانەی چاودێریکردنی تورکییە ئەوانەی لە ساڵی 2018 دا بە رێکەوتنێکی نێوان تورکیا روسیا بنیاتنانیان دەستەبەرکرا و بە مەبەستی ریگریکردنە لە هێرشی هێزەکانی حوکمەتی سوریا بۆ سەر ئیدلیب.

لەم هەفتانەی دوایدا و بەهۆی هێرشی هێزەکانی حوکمەتی سوریا بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی روسیا بۆ گرتنەوەی ئیدلیب ، بە سەدان هەزار هاوڵاتی ناچار بوون ماڵو حاڵیان بەجێ بهێڵن و هەڵبێن.

لەدەمێکی پێشوەختی ئەم هەفتەیەدا 5 سەربازی تورکی و 3 کەسی سیڤیل بە تۆپارانی هێزەکانی سوریا کوژران. تورکیاش تۆبارانی تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی بەشار ئەسەدی کرد و دەرئەنجام 13 سەربازی حوکمەتی سوریا کوژران.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دەسەڵاتدارانی تورکی دەڵین سیان لە بنکەکانی چاودێری هێزەکانیان لە باشووری ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی حوکمەتی سوریاوە لە ئێستادا گەمارۆ دراون.