کۆشکی سپی دەڵێت بایدن فەرمانی بە سوپای ئەمەریکا کردووە یارمەتی ئیسڕائیل بدەن لە خستنە خوارەوەی موشەکە ئێرانییەکاندا

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن فەرمانی بە سوپای ئەمەریکا کردووە یارمەتی ئیسڕائیل بدەن لە خستنەخوارەوەی ئەو موشەکانەی ئێراندا کە ئیسڕائیل دەکەنە ئامانج.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی شۆن ساڤێت وتی بایدن و کامڵا هێرس لە کۆشکی سپییەوە چاودێری هێرشەکە دەکەن و بەردەوام زانیاری نوێ وەردەگرن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز