زیادبوونی ڕەتکراوەی دەنگدان بە پۆست تارمایی گومانی دوای هەڵبژاردن بەرەو هەڵکشان دەبات

نووسینی: مەسعود فریوەر

وەرگێڕانی: سمکۆ عەزیز

لە میانەی هەموو هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بە سەدان هەزار دەنگدان بە پۆست لەلایەن بەرپرسانی هەلبژاردنەوە فڕیدەدرێن بە چەندان هۆکاری جیا ، هەر لە زۆر درەنگ گەیشتنیان هەتا دەگاتە نەنوسینی ناوی کەسەکە بە دروستی لەسەر دەرەوەی زەرفەکە .

بەڵام ئەم ساڵ بەوەی کە پتر لە نیوە ی دەنگدەران لە ئەمەریکا پێشوەخت یان بە پۆست دەنگدەدەن، تەنانەت زۆر پسوڵەی دەنگدان بە غیابی لادەبرێن، سەرجەم ئەمانە پرسیار دێننە گۆڕێ سەبارەت بە مافەکانی دەنگدان و هەروەها تارمایی گومانی دوای هەڵبژاردن لە ستانە سەرەکییەکانی ململانێی هەڵبژاردن بەرەو هەڵکشاندەبات.

رەچاوی فلۆریدا و جۆرجیا بکەین، دوو ستانی باشوور کە تێایاندا سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن ی نەیاری دیموکرات و جیگری پێشووی سەرۆک ،بەر لە هەڵبژاردنی 3 ی نۆڤێمبەر لەو دوو ستانەدا یەکسانن(هاوتان) .

هاوکاتی ئەوەی فلۆریدا وجۆرجیا بەر لە هەڵبژاردنەکە داتاکان لەسەر رەتکردنەوەی دەنگدانەکە بڵاوناکەنەوە ، هاوکات مایکڵ هێرن پرۆفیسۆر لە زانکۆی " دارماوث کۆلیج" و دانیاڵ سمیث پرۆفیسۆر لە زانکۆی فلۆریدا شیکاریانکردوە لە داتاکانی فەرمی دەنگدان بە پۆست لەو دوو ستانەدا بۆ هەژمارکردنی ئەو دەنگانەی لەبەر مەترسی رەتکردنەوەدان .

لە ستانی فلۆریدا ، لە کۆی 3.8 ملیۆن دەنگدان بە پۆست هەتا ئێستا دروان، پتر لە 15 هەزار لەو دەنگانە رووبەڕوی رەتکردنەوە دەبنەوە ، کە بەرێژەی لەسەدا 4 دەکات، ئەمەش بە گوێرەی ئاماری هێرن و سمیث. لە ستانی نۆرثکارۆلاینا بگرە رێژەکە بەرزترە. لێکۆڵینەوەکەیان گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە لە 25 مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە کۆی پتر لە 780 هەزار دەنگدان بە پۆست لە ستانەکەدا ، پتر لە 10 هەزار رووبەڕوی شیانی رەتکردنەوە دەبنەوە ، کە بەرێژەی لەسەدا 1.3 یە.

دەنگدەرانی کەمینەکان

لێکۆڵەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەروەک لە هەندێ لە دەنگدانەکانی ئەمدوایانە، دەنگدەرانی کەمینەکان زیاتر لە دەنگدەرانی سپی پێست رووبەڕوی رەتکردنەوەی دەنگەکان دەبنەوە . بۆ نمونە ، لە ستانی نۆرثکارۆلاینا ، دەنگدەرانی رەش پێست سێ هێند زیاتر شیانیان لە دەنگدەرانی سپی پێست هەبوو کە دەنگدانەکانیان رەتبکرێنەوە . ئەمەش شتێکە کە رەنگە دیموکراتەکان وەک مەسەلەیەک بەکاریبێنن کە ئەگەر بڕیاربدەن بەرهەڵستی ئەنجامەکانی پێىشبڕکیەکانی لەیەکەوە نزیکن ببنەوە.

بۆ دڵنیابوون ، نەک هەموو ئەو پسوڵانەی دەنگدان بە ناتەواو نیشانەکراون بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی رەتدەکرێنەوە لە هەردوو ستانەکە . هاوشێوەی چەندان ستانی دیکە دەرفەتێک دەدرێتە دەنگدەران هەڵەکانیان لە پسوڵەی دەنگدانەکانیاندا راستبکەنەوە.

مارک ئارد بەڕێوەبری کاتی پەیوەندیەکان لە وەزارەتی دەرەوە بۆ فلۆریدا گوتی ؛ لەم قۆناغەدا هێشتا زووە کە بگوترێت ئەو پسۆڵە گەڕێنراوانە رەتکراونەتەوە لەلایەن دەستەی جیاکردنەوەی دەنگەکان و هەژمارنەکراون.

پاتریک گانن ؛ بەڕیوەبەری زانیاری گشتی لە دەستەی هەڵبژاردن لە ستانی نۆرث کارۆلاینا گوتی ؛ ، بەرپرسان لەم ستانە دەستیان بە پەیوەندیکردن بە دەگدەرانەوە کردووە ئەوانەی هەڵە لە پڕکردنەوەی پسوڵەی دەنگدانەکانیاندا هەیە . گانن لە رێی ئیمێڵەوە گوتی ؛ ئەو دەنگدەرەی بەهەر هۆکارێک بێت کاتی نەبێت پسوڵەی دەنگدانەکەی راستبکاتەوە ، دەتوانێت خۆی دەنگبدات لە ماوەی دەنگدانی پێشوەختەوە هەتا 31 ی ئەم مانگە یان لە رۆژی دەنگدانەکەدا.

لە یەکەم تێروانین، ژمارەی پسوڵەی ئەو دەنگدانانەی لە ستانی فلۆریدا وجۆرجیا نیشانەیان لێدراون بۆ رەتکردنەوە کەمن .لە فلۆریدا و جۆرجیا، هەروەک لە ستانەکانی دیکە کە لە رووی مێژوییەوە دەنگەکان لەیەکەوە نزیکن ، رەنگە دەهەزار دەنگ جیاوازی لە نێوان سەرکەوتن و شکستهێنان دیاریبکات.

لێکۆڵەران ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2000 لە نێوان جۆرج دەبڵیو بوش ی کۆماری براوە و ئەلگۆری دیموکرات لە ستانی فلۆریدا بە 537 دەنگ بوو، هەروەها لە میانەی هەڵبژاردنی بەرایی 2018 بۆ سیناتی ئەمەریکای ستانی فلۆریدا ، ریک سکۆت ی کۆماری تەنها بە 10.033 دەنگ بردییەوە.

لەو دەمەی پسوڵەی دەنگدان بە پۆست لە رۆژی داهاتوودا دەگەنە جێ، پێدەچێت ژمارەی رەتکراوەی پسوڵەکانی دەنگدان روو لە زیادبوون بکەن و لە هەندێ حاڵەتدا شیانی ئەوەهەیە پەرێزی سەرکەوتن تێپەڕێنێت لە نێوان کاندیدەکاندا لەو ستانانەی ململانێی سەرۆکایەتی ، کۆنگرس ، ستان و خۆجێیەکان لەیەکەوە نزیکن لەو ستانانەی تێایاندا ململانیەکانی هەڵبژاردنەکە توندن.

هێرنن لە دیمانەیەکدا گوتی ؛ ئەوە سیناریۆیەکی ترسناکە کاتێک هەڵبژاردنێک واتە دەنگەکان هێندە لەیەکەوە نزیکبن کە ژمارەی پسوڵە رەتکراوەکان لە پەرێزەکە زیاتربێت.

بە گوێرەی ئامارێکی پرۆژەی هەڵبژاردن لە ئەمەریکا لە رۆژی چوارشەمەوە 49 ملیۆن ئەمەریکایی دەنگیان دابوو.

شەڕی دادگا

مەسەلەکانی ئەوەی کە ئایا چۆن سەروسەودا لەگەڵ ئەو پسوڵانەی دەنگدان دەکرێن و چەند دوای 3ی نۆڤێمبەر دەخاێنێت کە دەگەن و دەشێن هەژماربرکرێن ، بابەتی چەندان مانگی شەڕی داداگا بووە لەلایەن کۆماریەکان و دیموکراتەکان لە سەرانسەری وڵات.

بەهۆی ئەوەی دیموکراتەکان زیاتر لە کۆمارییەکان بە پۆست دەنگدەدەن، کۆمارییەکان هەوڵی هاتنەسەر خەتی دادگایان داوە ، بە ئاستی جیاوازی سەرکەوتن بۆ رێگریکردن لەوپسوڵانەی درەنگ دەگەن و هاوپێچی ئاماری کۆتایی نەکرێن .

لەم هەفتانەی دوایدا، دادگای باڵای ئەمەریکا کە لەلایەن پارێزەرانەوە کۆنترڵکراوە فرمانی دژی هەوڵەکان دا بۆ گۆڕینی پرۆسەکانی هەڵبژاردن ، لەوانە دوامۆڵەتی وادەی گەیشتنی پسوڵەی دەنگدان ، ئاماژە بەو بڕاوەیە دەکات کە دەڵیت نابێت لە کاتی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن رێساکانی هەڵبژاردن بگۆڕدرێن .

لە 19ی ئۆکتۆبەر دا بەرلە بەربژارکردنی سەرۆک ترەمپ بۆ ئەیمی کۆنی باریت بۆ سەرۆکی دادگای باڵای وڵات ، دادوەران چوار بە چوار دابەشبوون لەسەر پلانی پێنسڵڤەینیا بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان بۆ 3 رۆژ دوای رۆژی دەنگدانەکەش، تەنانەت ئەگەر ئەو پسوڵانەی دەنگدان مۆری پۆستەخانەی روونیان پێوەنەبن.

رۆژی چوارشەممە ، دادوەران بەرهەڵستیەکی نوێی کۆماریەکانیان رەتکردەوە سەبارەت بە خێراییدان بە کۆتا وادەی درێژکردنەوەی هەژمارکردنی دەنگەکان لە ستانی پێنسیڵڤەینیا .

بەڵام لە دەمێکی پێشوەختی ئەم هەفتەیەدا، لە بڕیارێکدا ئەوەی بە شکستێکی گەورە بۆ دیموکراتەکان تێیدەڕوانرێت ، دادگای باڵا پلانێکی ستانی ویسکەنسن ی بەربەستکرد بۆ هەژمارکردنی پسوڵەی دەنگەکان بە پۆست بۆ 6 رۆژ دوای وادەی رۆژی هەڵبژاردنەکە.