ڕوانگە: دادگای نێونەتەوەیی خەڵک لە لەندەن

دادگای نێونەتەوەیی خەڵک ناسراو بە "دادگای ئابان" لە لەندەن پێکهات بە مەبەستی لێکۆڵینەوەکردن لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە "آبان" لە مانگی ١١ی ٢٠١٩ی زاینی بوو. وەک رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرت دەکەن سەدان لە خۆپێشاندەران لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

ئەو دادگایە کە لە لایەن سێ رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ پێکهاتبوو، چوارشەممەی رابردوو ١٠ی مانگی ١١ دەستپێکرد و رۆژی یەکشەمە ١٤ی مانگ کۆتایی پێهات.

ئەمەش ببینە دانیشتنی دادگا بۆ پێداچوونەوەی توندوتیژییەکانی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە خوپیشاندەرانی مانگی 11ی ساڵی 2019 بەردەوامە

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەم هەفتەیەدا دوو چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ تیشک دەخەنە سەر ئەم بابەتە:

ئەوین مستەفازادە، بەرپرسی ناوەندی ئامار لە ئاژانسی کوردپا لە سلێمانی و

دیاکۆ مورادی، لێکۆلەر لە نۆڕوێژ.

مستەفازادە دەڵێت لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری ٢٠١٩ دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشدار بوون و گەلێک تووشی کوشتن، گرتن و ئازار دان هاتن. ئەو دەڵێت رێکخراوەکەی توانیویەتی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ٤١ کورد لەو خۆپیشاندانانەدا کوژران. هەروەها ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش دەستگیرکراون. هەڵبەت ئەمە ئامارێکی ورد نییە و ژمارەکان دەشێت لەوە زیاتربن. ١٧ کەسیش تاوانیان بە سەردا سەپێنرا.

ئەوین مستەفازادە، ڕێکخراوی کوردپا

ئەو شی دەکاتەوە کە ئەو سەرکوتکردنانە ئێستاش لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە.

مورادی لە هەمان کاتتدا کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەمە بەرنامەیەکی دارێژراوە بۆ سەرکوتی ئازادیخوازانە، بەڵام دەڵێت هەم لە دادگایی حەمید نووری، کاربەدەستێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی و هەم لەو دادگایەی "ئابان" دا بۆشایی لە بوونی ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کورددا بەدیدەکرا کە پێی وایە هۆیەکی لاوازی لە داڕشتنی ستراتژیک و تاکتیکی بەرێوەبردن لە کارەکانیدایە.

دیاکۆ مورادی، لێکۆلەر

ئەو هەروەها دەڵێت، کە ئەگەر کورد بتوانێت لەو چەشنە دادگایانە کەڵک وەربگرێت، بەو ڕادەیەش دەتوانێت هەڵگری داخوازی ئەو کوردانە بێت کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە خوێنیان رژا.

Your browser doesn’t support HTML5

روانگە: دادگای نێونەتەوەیی خەڵک