ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت زۆری لایه‌ن کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیاندا سازن له‌گه‌ڵ کورده‌که‌دا ساز نیین. پاش زیان و ئه‌زمۆنی ده‌یان ساڵه هێشتا هیچ کام ئاماده نییه له‌سه‌ر ئه‌سپی خۆێ بۆ برا کورده‌که‌ی بێته خواره‌وه. ئایا ئه‌م جۆره فه‌رهه‌نگه کۆتایی هه‌یه؟
ماوه‌یه‌که رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لهشکهرهکه له ده‌مێکدا کورد و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن شه‌ری داعشیان ده‌کرد، که‌م و زۆر خۆێ دووره په‌رێز راگرتبوو، به‌ڵام ئێستاکه له جیاتی هێڕش بردنه سه‌ر داعش په‌لاماری هێزه‌کانی YPG وYPJ ده‌دات.
هێشتا نه شه‌نگاڵ رزگار کراوه، نه ئه‌وانه‌ی رفێندراوون ئازاد کراوون وه نه هاوڵاتیانی به ئاسوده‌یی ده‌ژێن، مشت و مرێکی لێ که‌وتوه‌ته‌وه چی لێ بکرێت و چۆن به‌رێوه ببرێت و هه‌ندێ لایه‌ن شه‌ن و که‌وی پێیوه ده‌که‌ن، به‌ڵام باسه‌که ئه‌وه‌یه بۆ شه‌نگاڵ هێشتا رزگار نه‌کراوه؟
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له‌و کاته‌ی ده‌ستی به کار کردووه هه‌میشه له گێژاوه و ته‌نگه‌ژه‌دا بوه و تا ئێستاش ئه‌و ته‌نگه‌ژانه هه‌ر وا به‌رده‌وامن. ئێستاکه باس له ئه‌جندا وه یاخود کارنامه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌کرێت گوایه روبه‌رووی هه‌رێمه.
کۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی ئاشته‌وایی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مرۆ 17/1/2015 له ستۆکهۆلم ده‌ست به کار کرد، هه‌رچه‌ند هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگێشت کرابوون به‌ڵام وا دیاره هه‌ندێ له پارته‌کان به‌شدار نه‌بوونه.
ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه که له هه‌ندی میدیاکاندا بڵاو بوه‌ته‌وه گوایه هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له تێکه‌ڵاوکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق( ئاماژه به وت‌و وێژێکی عه‌لی فه‌یاز ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق). ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و نووچه راست بێت هێزی پێشمه‌رگه سه‌ربه‌خۆیی خۆێ له ده‌ست نادات؟
به‌و شێوه‌ی کاروباره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێوه ده‌چێت، دیاره له هه‌موو بواره‌کاندا که‌م و کۆریه‌کی زۆر و هه‌ر وه‌ها ره‌خنه و گازنده‌یه‌کی زۆرێش هه‌یه. ئاخۆ ئه‌م ره‌خنه و بێزاری ده‌ربرینانه گوێ بیستی هه‌بوه؟
یه‌کێک له نه‌خشه و پلانه‌کانی رژیمه یه‌ک له دووا یه‌که‌کانی ناوه‌ندی عێراق چووڵکردنی شار و شارۆچکه کوردیه‌کان و راگوێزانی هاووڵایانی بوه. ئێستاکه له‌سه‌ر ئه‌نجامی په‌لاماره‌کانی داعش خه‌ریکه هاووڵاتیانێکی زۆرتر له ده‌ورانی سه‌دام ئه‌و ناوچانه به جێ دێڵن.
له میدیاکان و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌نگ و باسی جۆرا و جۆر سه‌باره‌ت به شه‌ری ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا له ناوچه‌ی گوێر بڵاو ده‌بێته‌وه، که زۆریان گۆمان ده‌خه‌نه سه‌ر توانایی هه‌ندی له‌و به‌رپرس و فه‌رماندانه‌ی که له ئاست ئه‌رکه‌کانیاندا نه‌بوونه.
له‌سه‌ر ئه‌نجامی رووداوه تیرۆریستیه‌که‌ی پاریس، ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر چاوه‌روانی خۆپێشاندانێکی مه‌زن ده‌کرا به‌ڵکۆ نزدیک به میلیۆنێک له خیابانه‌کانی پاریس دا به‌شدار بوون و دژ به تیرۆر یه‌ک ده‌ست و هاوده‌نگ بوون.
ئه‌گه‌ر بنوارێنه مێژووی کورد هه‌میشه به‌شێک له گه‌له‌که‌ی له شه‌ری خوێدا بوه، چ به چوونه پاڵ حکومه‌ته‌کانی ناوه‌ند له شێوه‌ی جاش و به‌کرێ گیراو وه یاخود فۆرمه‌کانی تر. ئێستاکه باس له شیانی دروستبوونی شه‌رێکی ناوخۆ ده‌کرێت له نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و ئیسلامیسته‌کانی سه‌ر به Huda – Par .
هه‌ر وه‌کو تێبینی ده‌کرێت له زۆری پارچه‌کانی کوردستان ئه‌و یه‌کرێزی و یه‌کگرتنه‌ی که چاوه‌روان ده‌کرێت کز و که‌م ره‌نگه، جا هه‌ر کار و هه‌وڵدانێک له‌و بواره‌دا جێ ستایشی و پێزانینه. ئێستاکه‌ش که‌مپێنێک وه یاخود هه‌وڵدانێک له ئارادایه به ناوی (که‌مپێنی یه‌کی به‌فرانبار) بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی دیموکراته‌کان.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌دا چه‌ندین کاری تیرۆریستی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به رێکخراوه ئیسلامیه‌کانن ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له هه‌ر کامیاندا ده‌لێن نه‌خێر ئه‌وانه موسلمان نیین، جا ئه‌گه‌ر القاعده، تالبانهکان، داعش، بۆکو حه‌رام، حیزبوڵا و.... بن. ئاخۆ رووداوه‌که‌ی پاریس له چاوی کی ده‌بینرێت؟
ئه‌مرۆ له زۆربه‌ی پاێتهختهکانی وڵاتانی جیهاندا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه که زۆر له شێوه‌ی باڵیۆزی وڵاتاندایه بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کانی. پۆلۆنیا له نێوان یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه.
ده‌ستور شتێکه که به که‌سێک، پارتێک وه یاخود لایه‌نێک نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڵکۆ به‌و گه‌ل و نیشتمانه‌ی که له پێناویدا داده‌رێژرێت. له کاتێکدا ده‌ستور له‌به‌ر ده‌م په‌رله‌ماندایه بۆ هه‌موارکردنه‌وه، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له فراکسیۆنه‌کان داوای کردووه بابه‌تی ده‌ستور که‌متر له راگه‌یاندنه‌کاندا باس بکرێت.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردستان پێشبینی چه‌ندین قه‌ێران ده‌کات له هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2015 دا.
له یه‌کمین ده‌رپه‌ڕاندن و راونانی هێزه‌کانی داعش له ناوچه کوردیه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێم ووتی به‌ندی 140 کۆتایی پێ هات و پیاده کرا، به‌ڵام له راستیدا 140 کۆتایی پێی هاتووه وه یاخود هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، داخوازی هاووڵاتیان نه‌ک هه‌ر رێکخستنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بوو به‌ڵکۆ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان،به‌ڵام ئه‌م رێکخستنه ته‌نها به بریارێک وه یاخود خواستی لایه‌نێک ئه‌نجام ده‌درێت یان به رێکه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌کان؟
هه‌ر وه‌کو دیاره رادیۆ، ته‌لفزیۆن، سهتلاێت و ئینترنێت له نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تیه که جیهان ئه‌مرۆ پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌م ده‌زگایانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه تاکو پارت و لایه‌نه‌کان؟
له کاتێکداپێی ده‌نێنه ساڵی 2015 دا، خانه‌قین یه‌کێک له‌و شاره کوردیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه کوردستانه که هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. ئایا له ساڵی2015 ئه‌و کێشه یه‌ک لا ده‌بێته‌وه؟
زیاتر نیشـان بده