سهرۆکی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند بەپێی بەدواداچوونى ئەوان، ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان بە مەبەستی دانپێدانان بە تاوانەکەیدا بەردەوامە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی دەستگیرکردنی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان نەماوە
لە لێدوانێکیدا بپۆ دەنگی ئەمریکا، دادوەر رزگار ئەمین رایگەیاند "لە هەندێک دامودەزگای هەرێمی کوردستان هێشتا لێدان و مامەڵەکردنی نایاسایی لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا ئەنجامدەدرێت
بانکی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاککردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو
دوای کۆبوونەوەکەیان کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و مەلا بەختیار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان خستەڕوو.
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند نزیکەی 400 کەس لە گرژییەکانی ئەم دواییەی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون، بەڵام زۆرینەیان ئازادکراون و ئێستا ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە