Accessibility links

وەستا ڕەسوڵ: هەرێم خەتی تەماسە لەگەڵ ڕۆژاوا، ئەمەریکا لە هەرێم ناکشێتەوە


وەستا ڕەسوڵ
وەستا ڕەسوڵ

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ناکشێنەوە، تەنانەت گەر لە عێراقیش بکشێنەوە، چونکە دۆخی هەرێمی کوردستان جیاوازە بۆ ئەو هێزانە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، وەستا ڕەسوڵ ڕاوێژکاری سەربازی هاوسەرۆکانی یەکێتی، دەڵێت"ئەمەریکا گەورەترین کونسوڵخانەی لە هەرێم دروستکردووە و پێویستی بە هێزی زۆر هەیە بۆ حیمایەکردنی، پاشان هەرێم خەتی تەماسە لەگەڵ ڕۆژاوا و ئەمەریکا تا ئێستا پشتیوانی ڕۆژاوایە، بۆیە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقیش بکشێنەوە، لەهەرێم دەمێننەوە."

دەربارەی هۆکاری پاڵپشتیکردنی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە چەک و تەقەمەنی و مەشق و ڕاهێنان، ئەو گومانانەی کە دروستبوون بەوەی ئەوان هەوڵ دەدەن پێشمەرگە لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ، پێش ئەوەی بکشێنەوە، وەستا ڕەسوڵ دەڵێت"هاوپەیمانان لە ساڵی 2015 ەوە تائێستا دەعمی پێشمەرگە دەکەن، بودجەیەکی ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە بۆ دەعمی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەرخانکراوە و ئەم دەعمە تا ساڵی 2025 بەردەوامی دەبێت، بۆیە دەعمەکە هیچ پەیوەندی بە کشانەوە و نەکشانەوە نیە."

فەرماندەکەی پێشمەرگە، پێیوایە گەر ئەمەریکا لە عێراقیش بکشێتەوە، کاریگەری لەسەر هەرێم نابێت، وتی"گەر ئەمەریکا بکشێتەوە، پێشتریش لە ڕێگەی دەنگی ئەمەریکاوە ئەمەم وتووە، گروپە توندڕەوەکان هەندێک شار و شارۆچکە کۆنترۆڵ دەکەن."

سەبارەت بە هۆشداریدانی لە کۆنترۆڵکردنی هەندێک شار و شارۆچکە لەلایەن داعشەوە، لەدوای کشانەوەی ئەمەریکا، زانیاریە یاخود شیکردنەوەیە، وەستا ڕەسوڵ دەڵێت"ئێمە ناو داعش سەرچاوەمان هەیە، هەنگاوەکانیشیان دیارە، دەشتی حەویجە تەنها جادە سەرەکیەکانی بەدەست سوپاوەیە، هیچ جێگەیەکی تر بەدەست عێراقەوە نەماوە، داعش کوێی بوێ، کۆنتترۆڵی بکات، سوپا ناتوانێت بەری پێبگرێ."

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، وەستا ڕەسوڵ ڕاوێژکاری سەربازی هاوسەرۆکانی یەکێتی و فەرماندەی پێشمەرگە، دەربارەی دروستبوونی مەترسی لەسەر هەرێم لە غیابی هاوپەیماناندا، وتی"مەترسی لەسەر هەرێم دروست نابێت، گەر بیشکشێنەوە، بەڵام ناکشێنەوە."

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا و سەرەک وەزیری عێراق لە کۆبوونەوەکەیاندا لە کۆشکی سپی جەختیان کردەوە لەوەی تاوەکو ڕۆژی 31ی مانگی 12ی ئەمساڵ ئەرکی سەربازەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا دەگۆڕدرێت بۆ ڕاوێژکردن و هیچ ئەرکێکی شەڕکردنیان نامێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00


XS
SM
MD
LG