Accessibility links

Gaziantep, Turkey
Gaziantep, Turkey

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا لە 7900 کەس تێپەڕ دەبێت

کاربەدەستان لە تورکیا و سوریا ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی نوێیان لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی تورکیا ڕاگەیاند.

١٨:١٣ ٧.٢.٢٠٢٣

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە 5100 کەس. بە پێی دواین زانیاری ژمارەی کوژراوەکان لە تورکیا 3500 کەسی تێپەڕاند و لە سوریاش بەلایەنی کەم 1600 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکان دەڵێن لە تورکیا نزیکەی 6 هەزار باڵەخانە ڕووخاوە.

١٨:٠٤ ٧.٢.٢٠٢٣

لە سلێمانی هەڵمەتێکی هاوکاری کۆکردنەوە بۆ زیان لێکەوتووانی بوومەرزەکەی تورکیا و سوریا لە ژێر ناوی " هاوخەمتانین" بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێرمان سنور کەریم لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی سلێمانییەوە دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لە هەموو چین و توێژەکان بەشدارن لەم هەڵمەتەدا و دەستی هاوکاری درێژدەکەن بۆ لێقەوماوان.

کارمەندانی کەمپەینەکە بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە بەشێکی زۆری کەرەستەکانی کە دەبەخشرێن بریتین لە خۆراک و بەتانی و ڕاخەر.

١٦:٠٤ ٧.٢.٢٠٢٣

عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسڕ، ڕۆژی سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا ئەنجام دا و پرسە و سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ قوربانییانی بومەلەرزەکە. وتوشیەتی میسڕ هەرچی لە توانایدابێت بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی دەیکات.


سەرچاوە/ میدیا فەرمییەکانی میسڕ

١٥:٤٢ ٧.٢.٢٠٢٣

پاش دەربازبوونی ڕۆژێک بەسەر بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا هێشتا هاوکارییەکان بەتەواوەتی نەگەیشتوون بۆ هەوڵی ڕزگارکردنی زیندووماوان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا.

پایەمنێرمان خەجیجان فەرقین لە ناوچەیەکی ئامادەوە باس لەو زیانانە دەکات کە بە تایبەتی بە شاری ئامادە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتووەتەوە.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا عومەر باران لەگوندێکی سەر بە شارۆچکەی سروجە و دەڵێت لە پاش بوومەلەرزەکە خەڵکی بەرەو گوندەکان دێن. ئەو لەگەڵ چەند هاووڵاتیەک قسەی کردووە کە ڕوویان کردووەتە گوندەکەو باس لە ڕەوشی خۆیان دەکەن.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG