Accessibility links

Gaziantep, Turkey
Gaziantep, Turkey

ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا و سوریا لە 7900 کەس تێپەڕ دەبێت

کاربەدەستان لە تورکیا و سوریا ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی نوێیان لە بارەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی تورکیا ڕاگەیاند.

٢١:٥٧ ٧.٢.٢٠٢٣

بوومەلەرزە بەهێزەکە زیانی بە شاری کۆبانیش گەیاندووە و چەند باڵەخانەیەک ڕووخاون، بەڵام پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مەحمود بالی لە کۆبانییەوە دەڵێت خۆشبەختانە زیانی گیانی لەوێ ڕانەگەیەندراوە و تەنها زیانی ماڵی هەبوو.

٢١:١٤ ٧.٢.٢٠٢٣

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 200 کەس، کە 4544 لەوانە لە تورکیان و نزیکەی 1700 یش لە سوریا.

بەرپرسی بارودۆخی فریاگوزاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) د. جیراڵد ڕۆکنشاوب هۆشداریدا لەوەی کە لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ساتێکدا ئەگەری مانەوەی قوربانییەکان کەم دەبێتەوە.

٢٠:٥٤ ٧.٢.٢٠٢٣

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و کارەسات لە تورکیا ناسراو بە (AFAD) تا ئێستا لە دوو بوومەلەرزەی بەهێزدا چوار هەزار و 544 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها گوتیشی ژمارەی بریندارەکانیش لە 26 هەزار و 721 کەس زیاترن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سوریاش بەلایەنی کەم بەلایەنی کەم 1600 کەس گیانیان لەدەستداوە.

٢٠:٤٢ ٧.٢.٢٠٢٣

تیمەکانی فریاکەوتن لە ئامەد تەرمی کچێکی تەمەن 6 ساڵ لە ژێڕ داروپەردووی باڵەخانەیەکی کە بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕووخاوە، دەردە‌هێنن.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا خەجیجان فارقین لە ئامەد دەڵێت پێش تەرمی ئەم کچە تەرمی خوشکەکەی دەرهێنرابوو.

ئامەد یەکێکە لەو شارانەی کە زیانێکی زۆری لێکەوتووە.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG