١١:٢٢
٨.٢.٢٠٢٣
هەواڵ و زانیارییەکانی پێشتر لە بارەی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا لەم لینکەدایە:
١١:٢٤
٨.٢.٢٠٢٣
دەزگای بەڕێوەبەردنی کارەسات و فریاگوزاری لە تورکیا ڕایگەیاند 7108 کەس لە ئاکامی بومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 38 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.
سەبارەت بە سوریاش، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هەتا ئێستا گیان لەدەستدانی زیاتر 2500 کەس لە سوریا پشتڕاستکراوەتەوە کە سەدانیان لە جەندەریسی عەفرینن.
١١:٤٦
٨.٢.٢٠٢٣
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا دەڵێت لە پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە 648 بومەلەرزەی دیکە ڕوویانداوە.
١٢:٠٧
٨.٢.٢٠٢٣
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند گیان لەدەستدان لە سوریا بەهۆی بومەلەرزەکان گەیشتە زیاتر لە 2750 کەس.