بومەلەرزەیەکی نوێ بە هێزی 4.9 لە تورکیا دەداتەوە
دەزگای چاودێری بومەلەرزەی ئەمەریکا دەڵێت کاتژمێر 10:48 ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەیەک بە هێزی 4.9 پلە لە باکوری ڕۆژئاوای شاری کەهرەمان مەرعەشی داوە (37.999°N 36.473°E).
ژمارەی گیان لەدەستدان لە تورکیا گەیشتە 8574
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری کەهرەمان مەرعەش ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 8574 .
بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکان لە تورکیا و سوریا بوو بە زیاتر لە 11300
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا گرتەیەکی ڤیدۆیی ڕزارکردنی هاووڵاتییەکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت "چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی تیمەکانمان لە ناوچە بوومەلەرزەییەکان بەبێ پچڕان بەردەوامە.
54 کاتژمێر پاش بوومەلەرزەکە هاوڵاتییەکی دیکەمان بە زیندووی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنا."
ژمارەی گیان لەدەستدان لە سوریا گەیشتە 3135
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند نزیکەی 60 کاتژمێر پاش بوومەلەرزە بوومەلەرزە وێرانکارەکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 3135 کەس.
پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری کەهرەمان مەرعەش ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە (لە تورکیا) گەیشتووەتە 8574 .
بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکان لە تورکیا و سوریا بوو بە زیاتر لە 11709.