Accessibility links

دوای سەردانەکەی بۆ ئۆکرانیا، سەرۆک بایدن لە پۆڵەندا لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دوای سەردانەکەی بۆ کیێڤ بڕیارە لە پۆڵەندا لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا کۆببێتەوە و جەخت لەوە بکاتەوە ئەمەریکا لە پاڵ ئۆکرانیادایە و پابەندە بە پتەوکردنی بەرەی ڕۆژهەڵاتی ناتۆوە، لە کاتێکدا کە ساڵیادی یەکەمی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا نزیک دەبێتەوە.

دوای سەردانە کتوپڕەکەی بۆ کیێڤ، سەرۆک بایدن درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا.

بڕیارە سەرۆک بایدن لەگەڵ سەرۆکی پۆڵەندا ئاندژەی دودادا کۆببێتەوە و تاوتوێی پشتیوانییە بە کۆمەڵەکانیان بکەن بۆ ئۆکرانیا و سوپاسی وارشۆ بکات لەسەر یارمەتیدانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەدا بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆیی و سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا.

ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی دودا وتی دوو سەرۆکەکە باس لە ئاسایشی پۆڵەندا و زیادکردنی سەرچاوەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکەن لە وڵاتەکەدا.

ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی سەرۆکی پۆڵەندا مارسین پرزیداکس گوتی بە کەناڵی تی ڤی ئێن 24 ی وت " ئەوە نهێنی نیە کە باس لە زیادکردنی بوونی هێزەکانی ناتۆ دەکەین لە ڕووی ژێرخانیشەوە."

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بایدن وتارێک پێشکەش دەکات و باس لە پشتیوانییەکان دەکات بۆ ئۆکرانیا.

وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جۆن کیربی گوتی " سەرۆک بایدن ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمەریکا لە پاڵ ئۆکرانیادا دەوەستێت، وەکو چۆن جارێک بیستووتانە لێوەی، تاوەکو پێویست بکات."

پێش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بگەڕێتەوە بۆ واشنتن، بایدن لەگەڵ ڕابەرانی کۆمەڵەی بوخاریست نۆدا کۆدەبێتەوە، کۆمەڵەکەش ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ناتۆوە، ئەوەش بە مەبەستی جەخت کردنەوە لە ئاسایشی ئەو وڵاتانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG