ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا هەیە، یه‌كێک له‌و به‌ندانه بریتییە لە بەرامبەرایەتی هەلسوکەوتکردن، واته ...ئەگەر تورکیا هەرکاردانەوەیەکی کرد بەرامبەر عێراق دەبێت عێراق بەهەمان کاردانەوە مامەڵە بکات. "
بەگوێرەی بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی تورکیا "ئه‌وه چه‌ندین جاره" فشار دەخاتە سەر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان، به‌ڵام عێراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان نادات.
ئەو ڕایگەیاند، "به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق كه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. به‌داخه‌وه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق وایلێهاتووه كه عێراق زۆر گوێ نادات به‌م بابه‌تانه و شته‌كان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كات و ئه‌یهێڵێته‌وه ته‌نها بۆ لێدوان و هیچ ڕێوشوێنی كرداری ناكات. "
ئەمە دووەم جارە تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان بدات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی. یەکەمجار لەدوای ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 بوو.
تاهیر عەبدوڵا پێیوایە کە وه‌زارەتی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وەکو لایەنی به‌رپرس له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه دەبێت ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بەوەی "هه‌ڵبستێت به به‌رپرسیارێتی خۆی و په‌یوه‌ندی بكات به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقه‌وه، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م بۆ هه‌موو حكومه‌ته‌كان بسه‌لمێنێت كه ئه‌مه غه‌درێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت چونكه سلێمانی به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان."
هەروەها ڕایگەیاند، "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت هێزی خۆی ده‌ربخات به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق و بیهێنێته سه‌رخه‌ت. كاتی خۆی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش بۆردومان كرا‌و هیچ شتێكیش نه‌كرا. ته‌نها ئیدانه به‌س نییه به‌ڵكو پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم فشار له حكومه‌تی عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت."
پێشتر ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندبوو، "ئەو لایەنەی فڕۆکەخانەکان کە پەیوەندی بە ئێمەوە لایەنی مەدەنی فڕۆکەخانەیە. ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانیش بە ئێمەی وتووە، تا ئێستا هیچ گللەییەک لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ ئێمە نەهاتووە لە لایەنی مەدەنی."
گوتیشی، "بەڵام لایەنی ئەمنی پەیوەندی هەیە بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش ئێمە تەداخولی ناکەین."
تائێستا تورکیا بەفەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاشکرا تورکیای تۆمەتبار کرد بە بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. بەرپرسانی تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ڕاگرتنی گەشتەکان لەوەدەچێت تا مانگی 7 بەردەوامبن و هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ هەبوونی پەکەکە لە فرۆکەخانەکە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی هەسەدە، ئامانج لە بۆردومانەکەی تورکیا هەوڵی کوشتنی مەزڵوم عەبدی و چەند بەرپرسێکی تری ئەو هێزە بووە.
بەڵام تاهیر عەبدوڵا ڕەتیدەکاتەوە کە پەکەکە بوونی هەبێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی و ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه و هات و ڕۆیشت ئیتر ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی په‌كه‌كه‌ی لێیه. "
بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوەشی وت، "پێش دوو ساڵ عێراق فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دانا به نموونه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ستانده‌ر له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی فڕینی شارستانی. سلێمانیان كرد به نموونه بۆ عێراق...سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فڕینی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌واو دابین كراوه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه. "
زیانەکانی هەنگاوەکانی تورکیا
تاهیر عەبدوڵا پێیوایە کە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا بەرامبەر بە فرۆکەخانەی سلێمانی ئەوە دەردەخەن کە فرۆکەخانەکە کەوتۆتە ناو هاوكێشه‌ی ناكۆكی سیاسی و دەڵێت نابێت بكرێته بابه‌تێک بۆئه‌وه‌ی "ته‌سفیه‌ی حساباتی ئه‌ملاولای پێی بكرێت."
ئەو پێشبینی دەکات کە ڕێوشوێنەکانی دژ بە فڕۆکەخانەکە زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگەیەنێت ئەمە سەرەڕای زیانی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕایگەیاند، " ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی پێشوو قسه بكه‌م، كارگۆ و ئه‌و كۆمپانیانه نزیكه‌ی 60% بۆ 70% چالاكییه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه زیانێكی زۆر به بازرگانان و بواری ئابوری و بازرگانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ن هه‌موویان پێویستیان به خولی ڕاهێنان و خه‌رجێكی زۆر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانه‌كانیان به‌رده‌وام بێت و سیانه‌ی بیناكانیان به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شتانه كه‌م بوویه‌وه ئه‌وكاته داهاتی فڕۆكه‌خانه كه‌م ده‌بێته‌وه و پێویست ده‌كات حكومه‌ت ئه‌و بڕه‌ی كه زیاد ده‌بێت خه‌رجی بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌ی پێشوو بیخه‌مڵێنین ئه‌وكات به‌نزیكه‌یی مانگی 600-700 هه‌زار دۆلار فڕۆكه‌خانه زیان ده‌كات."
ئاسمانی سوریا و ئێران وەک چارەسەر
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە عێراق لە ئەگەری سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی بۆ لابردنی گەمارۆکەی تورکیا "بیر لەوە دەکاتەوە" ئاسمانی ئێران و سوریا وەک جێگرەوەی ئاسمانی تورکیا بەکاربهێنێت.
بەڵام بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەم ئەگەرە بە دوور دەبینێت و دەڵێت، "لەکاتی ڕیفراندۆم کە فڕۆکەخانەکانی کوردستان داخرابوون، هەمان بابەت دراسە کرا. بەڵام هێڵەکان ئامادەنین ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنن، چونکە هەم دوورە وە هەم ئەگەر سوریاش بەکاربهێنن بەشێوەیەک لەشێوەکان بەسەر هەرێمی ئاوی تورکیادا دەڕوات چونکە دەچێتەوە سەر قوبرس."
گوتیشی، "ئەوەی کە لە ئێرانەوە بەکاردێت دەبێت بچێتەوە تورکیا و بەسەر تورکیادا دەڕوات ، ئیتر نازانم تورکیا ڕێگە دەدات بەوە یاخود نا. دەکرێت دیراسە بکرێت بەڵام کارێکی ئاسان نیە، باوەڕناکەم ئەو کۆمپانیایانە ئەوە جێ بەجێ بکەن، چونکە هەر کۆمپانیایەک لە قازانجی خۆی بیر دەکاتەوە."