Accessibility links

بريندارەکەی هەڵەبجە گەشتە بەغدا؛ "تەندروستیم زۆرباشە بەڵام ماندووش بووم"

دوای ئەوەی ئێوارەی 20 ی حەوتی 2023، شاهۆ حسێن بە عەرەبانەکەی گەشتە پارێزگای کەرکوک و بۆ ڕۆژێک مایەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو درێژەی بە گەشتەکەی دا و چەند شارۆچکەیەکی خوار کەرکوکی تێپەڕاند.

٠٠:٢٤ ٢١.٧.٢٠٢٣

گەشتی مەحاڵی بریندارێکی چەکی کیمیایی بەرەو بەغدا

٠٠:٢٥ ٢١.٧.٢٠٢٣

شاهۆ حسێن قادر دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە بە عەرەبانەکەی لە هەڵەبجەوە گەشتە پارێزگای سلێمانی و ڕۆژێک بۆ پشوودان و چاکردنی عەرەبانەکەی مایەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە کاتژمێر 5:30 خولەکی سەرلەبەیانی دەستیکردەوە بە گەشتەکەی و گەیشتە قەزای چەمچەماڵ و پاشان بۆ کەرکوک و لەوێ لەلایەنە ژمارەیەک چالاکوانەوە پێشوازی لێکرا.

شاهۆ حسێن لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند، "گەشتی ئەمڕۆشم لە کەشوهەوایەکی گەرم و مەترسییەکی زۆری ڕێگە و بان دەستپێکرد و ئەو زەحمەتیانەی کە هەبوون لە بەرز و نزمی ڕێگە و بان تێم پەڕاندوون و ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتمە بازگەی کەرکوک و ئەم شەو لەوێ دەمێنمەوە."

شاهۆ وتیشی، "سوورم لەسەر گەشتن بۆ بەغدا و هاووڵاتیانش شاهیدم بۆ دەدەن کە من بە عەرەبانەکەم بەردەوامم تا دەگەمە بەغدا. ئێستا بە خۆشحاڵیەوە لە کەرکوکەوە بۆ بەغدا ڕێگاکە ئاسانتر دەبێت بۆم بەو پێیەی بەرزو نزمی تێدا نییە و خەڵکێکی زۆریش لە کەرکوک و چەمچەماڵ پێشوازیان لێکردووم."

بریندارەکەی هەڵەبجە گەیشتە کەرکوک
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:56 0:00

٢٣:٤٨ ٢٤.٧.٢٠٢٣

شاهۆ حسێن ئەمڕۆ دووشەممە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " لە کەش و هەوایەکی گەرمدا دوای ڕۆژێک مانەوەم لە کەرکوک، درێژەم بە گەشتەکەم دا تا گەشتمە داقوق و دوز خورماتوو. دواتر دوای پشوودان لەوێ دەستم بە گەشتەکەم کردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتوومەتە عوزێم و چەند سەرۆک عەشیرەتێک ئاگاداریان کردوومەتەوە کە پێشوازیم لێ دەکەن."
وتیشی، " ڕێگاکە مەترسیدارە و دوای پشوویەکی دیکە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوم. ئەندام پەرلەمانە کوردەکان لە کوردستانن بڕیارە بگەڕێنەوە لە بەغدا و پێشوازیم لێ بکەن."
سەبارەت بە کاردانەوەکانی خەڵکی ئاماژەی بەوەکرد ، "خەڵکێکی زۆر بەدەمەوەیە. ئەوەندە سەرم قاڵ بووم دوو ڕۆژە نەم توانیووە پەیوەندی بە منداڵەکانمەوە بکەم و ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ کردوون و پێم ڕاگەیاندن بەم نزیکانە لە بەغدا بە داواکاری بیریندارانی چەکی کیمیاوی هەموو هەڵەبجەوە دەمبینن."

بریندارەکەی هەڵەبجە گەیشتە عوزێم
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:10 0:00
٢٢:٥٢ ٢٧.٧.٢٠٢٣

شاهۆ حسێن قادر، بریندارەکەی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە ئەمڕۆ گەیشتە شاری بەغدا دوای ئەوەی نۆ ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری هەڵەبجەوە بە گەرمای بە تینی هاوین و بە بەکارهێنانی کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرەوە پایتەختی عێراق بەڕێکەوت.

ئەو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئێستا لە شوێنی مانەوەی ئەندام پەڕلەمانێکی کوردە لە بەغدا و چاوەڕێ دەکات ڕۆژی دووشەمە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق بۆ سەر کارەکانیان بچێتە لای سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی بۆ ئەوەی پەیامی بریندارانی هەڵەبجەی پێبگەیەنیت.

شاهۆحسێن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە لە گەشتە مەحاڵەکەیدا تووشی ئاستەنگی زۆر بووە، بەڵام کۆڵی نەداوە. سەرەڕای گەرمای بەتینی هاوین، لەسەر ڕێگاش ڕووبەڕووی چەندین ڕێگری بۆتەوە. ئەو ڕایگەیاند "چەند کەسێک هەڕەشەیان لێکردم بەڵام من گوێم بەو هەڕەشانە نەداوە و لە هەندێک ناوچەش وەک شێت و کەسێکی ناتەواو سەیریان کردووم بەهۆی جل و بەرگەکەم و لە بەغداش هێزێکی ئەمنی ڕێگەیان پێگرتم لە کاتی ڕاهێناندا. من گوێم بەو بابەتانە نەداوە."

شاهۆ حسێن وتی، "ئێستا گەشتوومەتە بەغدا و لە ماڵی ئاریان تاوەگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراقم و کە پێشوازی لێکردووم؛ هەریەک لە کاک شوان محمد و چرۆ شەریف سوپاسیان دەکەم لە فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی پەیوەندیان پێوەکردووم. چاوەڕێ دەکەم ڕۆژی دووشەمە کە بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەبێت و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە هەموو فراکسیونە کوردیەکان بگەڕێنەوە بەغدا و بەرنامەی بینی سەرۆک وەزیرانی عێراق دابنێین و چاوم لە هاوکاری هەموو فراکسیۆنە کوردیەکانە بۆ بریندارانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە "

بریندارەکەی هەڵەبجە وتیشی، "هەموو داواکاریەکانی بریندارانی چەکی کیمیاویم پێیەو و ئەو داواکاریانە دەگەیەنم بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەجێ بەجێ کردنی ئەو داواکاریانە ئەو ناڕەحەتی و گەرما و مەترسیانەی ڕێگا کە هاتووەتە بەردەمم بیرم دەچێتەوە".

شاهۆ لە کۆتاییدا وتی، "سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی دەکەم کە لەم گەشتەدا هاوکاربوون... ئێستاش پێیان دەڵێم تەندروستیم زۆرباشە بەڵام ماندووش بووم، گرنگ ئەنجامە کەیە و دەخوازم سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کرداری بەدەم داواکاریەکانی بریندارانەوە بێت."

بريندارەکەی هەڵەبجە گەشتە بەغدا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG