Accessibility links

ناسنامەی ئەو کەسانەی لە هێرشە درۆنیەکەی پێنجوێن گیانیان لە دەستدا ئاشکرا دەکرێت


سایتی ڕۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتیە ئاشکرا دەکات کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە پێنجوێن و لە هێرشێکی درۆنیدا کوژران.

سایتی ڕۆژنیوز سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان ڕایگەیاندووە"حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د نۆزه‌ت، کە دانیشتووی دهۆكە و كارمه‌ندی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌ بووە لە به‌شی هونه‌ریی و بورجه‌كان له‌ دھۆک لەگەڵ زیاب مسته‌فای هاوسه‌ری و ڕیام حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی كچیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لە دەستداوە."

سایتی ڕۆژنیوز ئاماژەشی بەوەداوە "به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییەکان ئه‌و خێزانه‌ كچێكیان خوێندكار بووه،‌ له‌ وڵاتی ئێران و به‌ نیاز بوون بیبه‌نه‌وه‌ و بۆ سەر سنوور و ڕەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن، ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ تایبه‌تی‌ جۆری تۆیۆتا ساڵونی‌ ژماره‌ هه‌ولێریان پێبووه‌."

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ڕۆژی هەینی 11ی هەشتی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران."

XS
SM
MD
LG