Accessibility links

لە تورکیا کاندیدێکی ئاکەپە لە جێگای کاندیدە هەڵبژێردراوەکەی پارتی دەم دەکرێتە سەرۆکی شارەوانی وان


پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارێکی دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان بۆ لادانی کاندیدێکی هەڵبژێردراوی پارتەکەیان و متمانەدان بە کەسێکی تر دەڵێت، "بڕیارەکەی دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان بۆ متمانەدان بە کاندیدی ئاکەپە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی وان" ڕەتدەکاتەوە.

پارتی دەم دەڵێت " پارتەکەمان بە جیاوازییەکی زۆر بە زۆرینەی دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەم بڕیارە درێژەپێدەری پڕۆسەی کۆدەتای سیاسییە کە بە دەستێوەردانی حکومەت دەستیپێکردووە."

دەشڵێت ئەو بڕیارەی کە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان دراوە " نایاساییە، ناشەرعییە و بڕیارێکە بۆ گوێنەدان بە دەنگی خەڵکی."

دەشڵێت " پارێزەرەکانمان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارە. داوا لە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین کۆتایی بەم کارە نایاساییە بهێنێت و دان بە ئیرادەی گەلەکەماندا بنێت."

دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان لەسەر بنەمای داوایەکی وەزارەتی دادی تورکیا بڕیاریدا پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان لە عەبدوڵا زێدان کاندیدی دەم پارتی بسەنێتەوە بەهۆی ئەوەی کە دەڵێت زێدان " کێشەی یاسایی هەیە" و دەڵێت لە جێگەی ئەو کاندیدێکی پارتی داد و گەشەپێدانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت.

لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31ی مانگی سێدا زێدان بە ڕێژەی زیاتر لە ٪55 سەرکەوتنی بەدەستهێانا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لایەنی حکومەت لەم بارەیەوە هیچی ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG