Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

٠٧:٠٣ ٢٨.٦.٢٠٢٤

زۆر جێگای نیگەرانییە

پەیامنێرێکی نیویۆرک تایمز، ئێدواردۆ مەدینا، کە بنکەکەی لە شاری دورهامی ویلایەتی کارۆلینای باکوورە، ئەم کاردانەوەیەی دەنگدەرێکی کە سەیری دیبەیتەکە دەکات، هاوبەش کرووە و دەڵێت "کریستن مۆریس تەمەن 60 ساڵ، خوێندکاری پەرستارییە لە ناوچەیەکی دەرەوەی شارلۆت لە ویلایەتی نیویۆرک، کە هیچ جۆش و خرۆشێکی بۆ دەنگدان نە بە بایدن و نە بە ترامپ نییە دەڵێت "زیادەڕەوییەکانی هەردوولا زۆر قورسە، بەڕاستی قورسە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت." لە نیوەی مشتومڕەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی کە ترامپ هیچ جۆرە پەشیمانیەکی نەبووە لە ئاژاوەکانی کە لە 6ی مانگی یەکدا ڕوویدا زۆر نیگەرانی کردووە، بەڵام زۆریش نیگەرانە لە بێتوانایی بایدن لە کۆکردنەوەی هزری بە شێوەیەکی کاریگەر. سەبارەت بە هەردوو کاندیدەکان گوتی " زۆر جێگای نیگەرانین."

٠٧:٠٨ ٢٨.٦.٢٠٢٤

لە کاتی ناوبڕەکاندا قسەیان لەگەڵ یەک نەکردووە

پەیامنێری کۆشکی سپی کە ڕوماڵی دیبەیتەکە دەکات، تەنها لە کاتی ناوبڕەکاندا بەهۆی یاساکانی سی ئێن ئێن دەیتوانی بچێتە هۆڵی دیبەیتەکەوە، دەڵێت کە کاندیدەکان ڕاستەوخۆ چاویان لە پێشەوە بووە و لە کاتی ناوبڕەکاندا قسەیان نەکردووە و سەیری یەکتریان نەکردووە.

٠٧:١٦ ٢٨.٦.٢٠٢٤

کۆچبەرانی نایاسایی و تاوان

جەیک تاپەر، پەیامنێری سی ئێن ئێن لەسەر بابەتی کۆچبەری وەستاو پرسیاری لە ترامپ کرد کە ئایا بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات بۆ ئەنجامدانی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی ناوخۆیی لە مێژووی ئەمەریکادا؟

گوتیشی "ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە هەموو کۆچبەرێکی بێ بەڵگەنامە لە ئەمەریکا دیپۆرت دەکەیتەوە لەوانە ئەوانەی کاریان هەیە، یان ئەوانەی هاوسەرەکانیان هاووڵاتیی ئەمەریکا، لەوانەش ئەوانەی کە دەیان ساڵە لێرە دەژین و ئەگەر وایە چۆن ئەوە دەکەیت؟"

ترامپ وەڵامی پرسیارەکەی تاپەری نەدایەوە، لەبری ئەوە سەرنجی خستە سەر تیرۆر و تاوان.

ترامپ وتی " بەهۆی سیاسەتە گاڵتەجاڕانە و شێتانە و زۆر گەمژانەیەکانی [بایدن]، خەڵک دێنە ژوورەوە و هاووڵاتیانمان دەکوژن بە ئاستێک کە هەرگیز نەمانبینیوە."

پسپۆڕانی پەیمانگای کاتۆ لە 26ی شەش توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە کە دەریخستووە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە " لەسەدا 26کەمتر لەوانەی لە ئەمەریکا لە دایک بوون ئەگەری هەیە تاوانی کوشتن ئەنجام بدەن و کۆچبەرانی یاسایی بە ڕێژەی لەسەدا 61کەمترە."

بایدنیش ڕەتیکردەوە و وتی "هەموو ئەو شتانەی کە گوتی درۆن."

٠٧:٢٠ ٢٨.٦.٢٠٢٤

سەرۆکی پێشوو ترامپ سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی قبوڵ بکات و بڵێت توندوتیژی سیاسی قبوڵ ناکرێت گوتی "نابێت ناچاربم ئەوە بڵێم، بەڵام بێگومان باوەڕم بەوە دەبێت. بە تەواوی قبوڵ ناکرێت".

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG