Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

١٦:١١ ٢٨.٦.٢٠٢٤

یەکەمەم وتووێژی ڕاستەخۆی سەرۆکایەتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی 2024 لە نێوان سەرۆک جۆو بایدن و سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ.

٠٧:٢٥ ٢٨.٦.٢٠٢٤

وتەی کۆتایی کاندیدەکان

سەرۆک جۆو بایدن لێدوانی کۆتایی خۆی بە دەنگێک دەستپێکرد کە تەنانەت لە پێشووتر خراپتر بوو و لە هەندێک کاتدا تێگەیشتن لێی قورس بوو.

ئەو سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکەی وتی، "ئێمە پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لەو شکستەی کە سەرۆک ترامپ بەجێی هێشتووە لە دوایین خولی خۆیدایە" بەڵام هەروەها باسی لە کەمکردنەوەی نرخی ئینسۆلین کردەوە و گوتی 35 دۆلارە کە لە راستیدا مەبەستی 15 دۆلار بوو.

لە لێدوانی کۆتاییدا دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جارێکی دیکە هەوڵیدا بایدن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی دیکەی پیشەییدا یەکبخات و بایدنی بە "سکاڵاکار" ناوبرد.

هەروەها وتی کە خەڵک و سەرکردە بیانییەکان ڕێز لە بایدن ناگرن و وتی "هەموو وڵات بەهۆی تۆوە دەتەقێتەوە."

٠٧:٢٠ ٢٨.٦.٢٠٢٤

سەرۆکی پێشوو ترامپ سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی قبوڵ بکات و بڵێت توندوتیژی سیاسی قبوڵ ناکرێت گوتی "نابێت ناچاربم ئەوە بڵێم، بەڵام بێگومان باوەڕم بەوە دەبێت. بە تەواوی قبوڵ ناکرێت".

٠٧:١٦ ٢٨.٦.٢٠٢٤

کۆچبەرانی نایاسایی و تاوان

جەیک تاپەر، پەیامنێری سی ئێن ئێن لەسەر بابەتی کۆچبەری وەستاو پرسیاری لە ترامپ کرد کە ئایا بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات بۆ ئەنجامدانی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی ناوخۆیی لە مێژووی ئەمەریکادا؟

گوتیشی "ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کە هەموو کۆچبەرێکی بێ بەڵگەنامە لە ئەمەریکا دیپۆرت دەکەیتەوە لەوانە ئەوانەی کاریان هەیە، یان ئەوانەی هاوسەرەکانیان هاووڵاتیی ئەمەریکا، لەوانەش ئەوانەی کە دەیان ساڵە لێرە دەژین و ئەگەر وایە چۆن ئەوە دەکەیت؟"

ترامپ وەڵامی پرسیارەکەی تاپەری نەدایەوە، لەبری ئەوە سەرنجی خستە سەر تیرۆر و تاوان.

ترامپ وتی " بەهۆی سیاسەتە گاڵتەجاڕانە و شێتانە و زۆر گەمژانەیەکانی [بایدن]، خەڵک دێنە ژوورەوە و هاووڵاتیانمان دەکوژن بە ئاستێک کە هەرگیز نەمانبینیوە."

پسپۆڕانی پەیمانگای کاتۆ لە 26ی شەش توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە کە دەریخستووە کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە " لەسەدا 26کەمتر لەوانەی لە ئەمەریکا لە دایک بوون ئەگەری هەیە تاوانی کوشتن ئەنجام بدەن و کۆچبەرانی یاسایی بە ڕێژەی لەسەدا 61کەمترە."

بایدنیش ڕەتیکردەوە و وتی "هەموو ئەو شتانەی کە گوتی درۆن."

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG