Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

٠٧:٠٨ ٢٨.٦.٢٠٢٤

لە کاتی ناوبڕەکاندا قسەیان لەگەڵ یەک نەکردووە

پەیامنێری کۆشکی سپی کە ڕوماڵی دیبەیتەکە دەکات، تەنها لە کاتی ناوبڕەکاندا بەهۆی یاساکانی سی ئێن ئێن دەیتوانی بچێتە هۆڵی دیبەیتەکەوە، دەڵێت کە کاندیدەکان ڕاستەوخۆ چاویان لە پێشەوە بووە و لە کاتی ناوبڕەکاندا قسەیان نەکردووە و سەیری یەکتریان نەکردووە.

٠٧:٠٣ ٢٨.٦.٢٠٢٤

زۆر جێگای نیگەرانییە

پەیامنێرێکی نیویۆرک تایمز، ئێدواردۆ مەدینا، کە بنکەکەی لە شاری دورهامی ویلایەتی کارۆلینای باکوورە، ئەم کاردانەوەیەی دەنگدەرێکی کە سەیری دیبەیتەکە دەکات، هاوبەش کرووە و دەڵێت "کریستن مۆریس تەمەن 60 ساڵ، خوێندکاری پەرستارییە لە ناوچەیەکی دەرەوەی شارلۆت لە ویلایەتی نیویۆرک، کە هیچ جۆش و خرۆشێکی بۆ دەنگدان نە بە بایدن و نە بە ترامپ نییە دەڵێت "زیادەڕەوییەکانی هەردوولا زۆر قورسە، بەڕاستی قورسە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت." لە نیوەی مشتومڕەکەدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی کە ترامپ هیچ جۆرە پەشیمانیەکی نەبووە لە ئاژاوەکانی کە لە 6ی مانگی یەکدا ڕوویدا زۆر نیگەرانی کردووە، بەڵام زۆریش نیگەرانە لە بێتوانایی بایدن لە کۆکردنەوەی هزری بە شێوەیەکی کاریگەر. سەبارەت بە هەردوو کاندیدەکان گوتی " زۆر جێگای نیگەرانین."

٠٦:٥٢ ٢٨.٦.٢٠٢٤

کێ دەتوانێت قەیرانی سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک چارەسەر بکات؟

لە میانی دیبەیتەکەی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی جەیک تاپەر لە کەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بە کۆچبەری پرسیاری لە کاندیدەکان کرد و وتی "بۆچی دەبێت دەنگدەران متمانەتان پێ بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە؟"

لە کاتێکدا لە مانگی 12 ژمارەیەکی پێوانەیی لە کۆچبەران بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری باشووریان بەزاندووە، بەڵام لەو کاتەوە ژمارەکان کەمبوونەتەوە. هۆکارێک بۆ ئەوەش فەرمانێکی سەرۆکایەتییە کە بایدن لە سەرەتای مانگی شەش ڕایگەیاندبوو کە بە شێوەیەکی کاتی مافی پەنابەری لە سنوورەکانی ئەمەریکا و مەکسیک سنووردار دەکات هەرکاتێک ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی یان بەبێ مۆڵەت دەپەڕنەوە بگاتە تێکڕای ڕۆژانەی 2500 کەس.

جۆو بایدن ڕایگەیاند بەڕیوەبەرایەتییەکەی کار بۆ گۆڕینی دۆخی سنوورەکە دەکات.

بایدن وتی"ئێمە زۆر کارمان کرد بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی دوولایەنە کە نەک تەنها هەموو ئەو شتانەی گۆڕی ... من بە شێوەیەک گۆڕیم کە ئێستا لە دۆخێکداین کە 40% کەمتر خەڵک بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە ئەمدیوی سنوورەوە."

بایدن باسی لە فەرمانی سەرۆکایەتی مانگی شەش کرد کە ئامانجی کۆچی نایاسایی بوو.

ترامپ بە تاوانبارکردنی بایدن وەڵامی دایەوە بۆ لابردنی بەندی 42، سیاسەتێکی تەندروستی گشتی کە ڕێگەی بە ئەمەریکا دەدا بە خێرایی کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕەسەنیان یان شارۆچکە سنوورییەکانی مەکسیک بگێڕێتەوە ئەو فەرمانە لە سەردەمی پەتای کۆڤیددا بوو.

ترامپ گوتی "بڕیاریدا سنوورەکەمان بکاتەوە، وڵاتەکەمان بکاتەوە بەڕووی ئەو کەسانەی کە خەڵکی زیندانەکانن، کەسانێک کە خەڵکی نەخۆشخانە دەروونییەکانن."

پاسەوانانی سنووری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕووبەڕووی کەمتر لە 2400 کۆچبەر بوونەتەوە، کە لە سەرەتای مانگی شەشدا ئەو ژمارەیە 3800 کەس بوو.

٠٦:٣٢ ٢٨.٦.٢٠٢٤

سەرۆکی بایدن: " تۆ ئەخڵاقی پشیلەیەکی بەرەڵات هەیە."

سەرۆکی پێشوو ترامپ: " من سێکسم لەگەڵ ئەکتەری فیلمی پۆرندا نەکردووە ئەمە ڕاست نییە."

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG