Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

٠٤:٣٤ ٢٨.٦.٢٠٢٤

یەکەمین دیبەیتی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 لە نێوان سەرۆک جۆو بایدن و سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ:

یەکەم پرسیار- ئابوری

بایدن وردەکارییەکانی ئەو شتەی خستەڕوو کە بە ئابوورییەکی ئەمەریکایی وەسفی کرد، لەکاتێکدا ترامپ شانازی بە دۆخی ئابوورییەوە کرد کاتێک ئەو خۆی سەرۆک بوو، هەروەها باسی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ پەتای کۆڤیددا کرد.

نزیکەی 3 لە هەر 10 ئەمەریکاییەک لە ڕاپرسییەکی مای گالۆپدا ڕایانگەیاندووە کە ئابووری گرنگترین کێشەیە کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، بەڵام مەبەست لەمە کۆمەڵێک پرسی ئابوری بووە.

نزیکەی یەک لە هەر 10 کەس بە تایبەتی ئاماژەیان بە هەڵاوسان کردووە. نزیکەی 2 لە هەر 10 ئەمەریکاییەک دەڵێن کێشەی کۆچبەری سەرەکیترین کێشەیە کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە، 2 لە هەر 10 کەسیش دەڵێن حکومەت/سەرکردایەتی خراپ گرنگترین کێشەیە.

نوێ دەکرێتەوە....

٠٤:٤٧ ٢٨.٦.٢٠٢٤

نیویۆرک تایمس لە ڕاستییەکانی قسەکانی بایدن لەسەر ترامپ دەکۆڵێتەوە.

بایدن لەسە بابەتی کۆڤید بە گوتی ترامپ ت"تەنها ئەوەی دەیگوت ئەوە بوو، ‘ئەوە ئەوەندە جدی نییە، تەنها دەرزییەکی کەمی سپیکەرەوە (فاست) بکە بە قۆڵتا."

ڕۆژنامەی تایمز ئاماژە بەوە دەکات کە ترامپ هەرگیز نەیگوتووە خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 پێویستە دەرزی فاست لێبدەن. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە ڤایرۆسەکە بەهۆی تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و ماددە تەعقیمکەرەکانی وەک سپیکەرەوە مردووە.

ترامپ گوتی " دواتر دەبینم ماددەی پاککردنەوە، بە خولەکێک دەیکوژێت. یه‌ك خوله‌ک. وە ئایا ڕێگەیەک هەیە بتوانین شتێکی لەو جۆرە بکەین، بە دەرزی لێدان لێی لە ناوەوە یان پاکیبکەیتەوە."

٠٥:٠٤ ٢٨.٦.٢٠٢٤

ئاژانسی ئەسۆشیەیتت پرێس: ترامپ و بایدن چەندین هەڵە لە ڕاستییەکاندا دەکەن

هەردوو جۆو بایدن و دانۆڵد ترامپ چەندین هەڵەیان لە ڕاستییەکاندا کردووە لەکاتێکدا مشتومڕەکە لە شەوی پێنجشەممە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی واشنتن دەستیپێکرد.

بایدن بە هەڵەیەک دەستی بە مشتومڕەکەی کرد و گوتی 15 هەزار دەرفەتی کاری ڕەخساندووە. ژمارەی دروست زیاتر لە 15 ملیۆنە، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاوە کەمکردنەوەی ژمارەکانە لەلایەن کەسێکەوە کە هەوڵدەدات متمانەی دەنگدەران بە بۆ سەرکردایەتی ئابوورییەکەی نوێ بکاتەوە.

هەروەها بایدن گوتی " دەرزی ئینسۆلین بە 15 دۆلارە، لە بری 400 دۆلار". بەڵام تێچووی ئینسولین بۆ هەر ئەمەریکاییەکی کە لە بەرنامەی میدیکێردان بە پێی یاسایەک لە ساڵی 2022 کە سەرۆک جۆو بایدن واژۆی کرد بۆ 35 دۆلار سنووردار کراوە، ئەمەش سەرباری بیمەی تەندروستییەکەیان پێویستە ئەم برە لە گیرفانی خۆیان بدەن. ئەو سنوورە ساڵی ڕابردوو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاتێک زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ڕایانگەیاند کە نرخی دەرمانەکە بۆ 35 دۆلار دادەبەزێنن بۆ زۆربەی بەکارهێنەرانی بیمەی تایبەت.

ترامپ گوتی ئابووری ئەمەریکا ئامادە بوو لە پێش پەتاکە دەست بکات بە دانەوەی قەرزە نیشتمانییەکانی. ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌. کورتهێنانی بودجە لە سەردەمی ترامپدا زیادی دەکرد، چونکە کەمکردنەوەی باجەکانی لە ساڵی 2017دا داهاتی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا کە بتوانێت تێچوونەکانیان دابین بکات، سەرەڕای بەڵێنەکانی. بەپێی نووسینگەی بەڕێوەبردن و بودجەی کۆشکی سپی.بودجەی ئەو ساڵەی ترامپ 585 ملیار دۆلار کورتی هێنا و لە ساڵی 2019دا بۆ 984 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، تەنها لە ساڵی 2020دا دوای پەتاکە گەیشتە سەرووی سێ تریلیۆن دۆلارەوە.

هەروەها ئەو بانگەشەیەشی کە گوتی "ملیۆنان کەس" لە زیندان و دامەزراوە دەروونییەکان وەرگیراون بۆ وڵاتەکە، بێ بەڵگەیە. هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە.

٠٥:١٠ ٢٨.٦.٢٠٢٤

پرسی لەباربردنی منداڵ

سەرۆک بایدن وتی سەرۆکی پێشوو ترامپ تاوانبارە بۆ شەپۆلی سنووردارکردنی لەباربردنی منداڵ لە ویلایەتەکاندا لە دوای کەوتنی دۆسیەی ڕۆ دژی وەیدەوە.

لە کاتێکدا سەرۆک ترامپ، سێ دادوەری بۆ دادگای باڵای ئەمەریکا دەستنیشان کرد کە یارمەتی پێکهێنانی زۆرینەیان دا کە مافی دەستووری لەباربردنی منداڵیان هەڵوەشاندەوە - و لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا شانازیشی پێوە کردووە.

تیشک خستنە سەر پەیوەندییەکانی ترامپ بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕۆ دژی وەید و کاریگەرییەکانی لەسەر کەسانی دووگیان لە سەرانسەری ئەمەریکا بووەتە خاڵێکی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن. بایدن هەروەها هۆشداری داوە کە دووهەم خولی ترامپ دەتوانێت ببێتە هۆی سنووردارکردنی لەباربردنی منداڵ لە سەرانسەری وڵات.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG