Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

٠٥:١٦ ٢٨.٦.٢٠٢٤

ترامپ دەڵێت کەمکردنەوەی باج لە ساڵی 2017 هۆکارێکە بۆ هەستانەوەی ئابووری لە دوای پەتاکە. ئابووریناسان ئەو 6 تریلیۆن دۆلارەی پێکێجی خەرجییەکانی بە هۆکار دەزانن کە لە سەردەمی هەردوو ترامپ و بایدن پەسەندکرابوو.

٠٥:٣٠ ٢٨.٦.٢٠٢٤

پرسیار لە کاندیدەکان کرا سەبارەت پرسی بە کۆچبەری و سنوورەکانی وڵات

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا گازندەی ئەوەی کرد کە ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەگەنە وڵاتەکە لە "هۆتێلە گرانبەهاکاند" نیشتەجێ دەکرێن لەکاتێکدا سەربازە دێرینەکان لەسەر شەقامن.

هەروەها وەک چاوەڕوان دەکرا زۆر پشتی بە باسکردنی تاوانەکانی کۆچبەران بەست. هەروەها وتی کۆچبەران بە شێوەیەکی نایاسایی لە "نەخۆشخانە دەروونییەکانەوە" دێنە ئەمەریکا. بەڵگەی بۆ ئەو ئیدیعایە نەخستۆتەڕوو، کە زۆرجار لە گردبوونەوە جەماوەرییەکانیشدا باسی کردووە.

ترامپ هەروەها گوتیشی "پارێزراوترین سنووری لە مێژوودا" هەبووە – ئەمەش قسەیەکە زۆر پرسیاری لەسەرە و جێگای مشتومڕە.

سەرۆک جۆو بایدن پابەندە بە قسەکانی خۆیەوە سەبارەت بە کۆچبەری و تیشکی خستە سەر دابەزینی 40%ی دەستگیرکردنەکان بەهۆی کۆچبەری نایاسایی لە دوای دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ ڕاگرتنی مافی پەنابەری.

ئەو هەوڵدەدات زەمینەسازی لەسەر کۆچبەری بەدەستبهێنێت، کە لە ئاستی نیشتمانیدا وەک خاڵێکی سەرەکی گرنگی پێدەدرێت، نەک تەنها لەنێو کۆمارییەکان.

بەپێی ڕاپرسییەکی AP-NORC ی مانگی شەش، تەنها 3 لە هەر 10 ئەمەریکاییەک مامەڵەکردنی بایدن لەگەڵ بابەتی کۆچبەری پەسەند دەکەن. نزیکەی 6 لە هەر 10 دیموکراتێک ڕێبازی بایدن بۆ ئەم پرسە پەسەند دەکەن، بەڵام تەنها نزیکەی 2 لە هەر 10 سەربەخۆ و کەمتر لە یەک لە هەر 10 کۆمارییەکان هاوڕان.

ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس

٠٥:٤٦ ٢٨.٦.٢٠٢٤

لەدەستدانی زنجیرەی هزر

بایدنی تەمەن 81 ساڵ، خەریک بوو زنجیرەی هزری خۆی لەدەست بدات لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە قەرزی نیشتمانی.

چەند جارێک زمانی تەتەڵەی کرد، سەرەتا بە "ملیاردێرەکان"ی گوت "ترلیۆنێر" پێش ئەوەی خۆی ڕاست بکاتەوە.

پاشان لەکاتێکدا دەیگوت دەبێت دەوڵەمەندەکان باجی زیاتر بدەن، پێدەچوو نەتوانێت ڕستەکەی تەواو بکات، بۆ ساتێکی درێژخایەنی نائاسایی وەستا، پێش ئەوەی بە شێوەیەک کۆتایی بە ڕستەکەی بهێنێت کە هێج مانایەکی نەبەخشی. بایدن پێش ئەوەی ڕاوەستێت گوتی چاکسازی لە باجدا پارە دروست دەکات بۆ یارمەتیدانی "بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری تەندروستیمان، دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانین هەموو تاکە کەسێک شایستەی ئەوەی کە توانیم بیکەم لەگەڵ کۆڤید، ببورن، مامەڵە بکەن لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە هەمانبوو، کە پەیوەندی بە."

بایدن وتی " دواجار لە مێدیکێر (خزمەتگوزاری تەندروستی بەساڵاچوان)مان بردەوە،" پێدەچێت مەبەستی لە کۆڤید 19 بێت.

ترامپی تەمەن 78ساڵ هێرشی کردە سەر.

گوتی "ڕاست دەکات. بەڕاستی لە مێدیکێری بردەوە. لێیدا تا مردن."

٠٦:٠١ ٢٨.٦.٢٠٢٤

سەرنجەکانی نیوەی یەکەمی دیبەیتەکە

ڕۆیتەرز ئەم شتانەی لە پرسیارە سەرەتاییەکان لە کاندیدەکان وەرگرتووە.

تەوقەیان لەگەڵ یەکدا نەکرد

ئەو دوو پیاوە کە بێڕێزیکردنیان بە یەکتر شاراوە نییە، لە سەرەتای مشتومڕەکەدا کاتێک بەرەو شوێنی ڕاوەستانی خۆیان دەڕۆیشتن، تەوقەیان نەکرد. بایدن لە کاتی لێدوانەکانیدا زۆرجار بە "ئەم کابرایە" ناوی ترامپی دەبرد.

بایدن کە بە شێوەیەکی بەرچاوە بە ڕەقی قسەی دەکرد، لە وەڵامی یەکەمی یەکەمی پرسیاری پێشکەشکارەکە لەسەر هەڵاوسانی نرخی شتومەک، ترامپی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئابوورییەکی "ترسناک"ی بۆ بەجێهێشتووە.

ترامپ لە وەڵامدا وتی مامەڵەکردنی بایدن لەگەڵ کۆڤیددا "کارەسات"بوو و وتی هەڵاوسان "بە تەواوەتی ئێمە دەکوژێت".

ئەو پەتاکە (کۆڤید 19)ی بە هۆکاری تێکدانی ئابووری و هۆکاری دووبارە هەڵبژاردنەوەی زانی و گوتی "هەموو شتێک بە باشی دەجوڵا".

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG