Accessibility links

وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

٠٦:٢٥ ٢٨.٦.٢٠٢٤

بۆ یەکەمجار باسی تاوانبارکردنی ترامپ لە دۆسێی پێدانی پارە بۆ بێدەنگکردن،کرا

نزیکەی 45 خولەک بەسەر دیبەیتەکەدا تێپەڕبوو، سەرۆک جۆو بایدن ئاماژەی بە سزادانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە نیویۆرک کرد.

لە میانی مشتومڕێکدا سەبارەت بە یاخیبوونەکەی 6ی یەکی 2021، بایدن وتی "تاکە کەسێک لەم قۆناغەدا کە تاوانبارێکی سزادراوە ئەو پیاوەیە کە ئێستا سەیری دەکەم"، ئاماژەی بە ترامپ کرد.

پاشان ترامپ هەوڵیدا باسەکە لەسەر کێشە یاساییەکانی خۆی لادات و باس لە هانتەری کوڕی بایدن بکات وەک "تاوانبارێکی سزادراو".

ئەو ئاماژەی بە تاوانبارکردنی هەنتەر بایدن کرد لەم مانگەدا بە سێ تۆمەتی چەک هەڵگرتن. هەروەها ترامپ ئیدیعای درێژخایەنی پەیوەست بە بایدن و ئۆکرانیا دووبارە کردەوە، کە زۆری جار بووەتە خاڵی هێرشی کۆمارییەکان

سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس

٠٦:١٧ ٢٨.٦.٢٠٢٤

ئەلێکساندەر وارد لە پۆلیتیکۆ ئاماژە بەوە دەکات، "بڕێکی سەرسوڕهێنەر لە سیاسەتی دەرەوە لە کاتژمێری یەکەمدا، و لەوەش سەرسوڕهێنەرتر ئەوەبوو کە پێش ئۆکرانیا باس لە ئەفغانستان کرا. بەڵام لەوەش سەیرتر ئەوەبوو کە چین - ئەو وڵاتەی هەردوو پیاوەکە بە گەورەترین هەڕەشەی ئەمەریکای دەزانن- بە ئاستمە باس کرا. ڕەنگە ئەوەش لەبەر ئەوەی کە هەردووکیان بەگشتی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی چین لە دەریای باشووری چین و کایەی تەکنەلۆژیا و شەڕ بۆ سەرکردایەتی جیهان هاوڕان".

٠٦:٠١ ٢٨.٦.٢٠٢٤

سەرنجەکانی نیوەی یەکەمی دیبەیتەکە

ڕۆیتەرز ئەم شتانەی لە پرسیارە سەرەتاییەکان لە کاندیدەکان وەرگرتووە.

تەوقەیان لەگەڵ یەکدا نەکرد

ئەو دوو پیاوە کە بێڕێزیکردنیان بە یەکتر شاراوە نییە، لە سەرەتای مشتومڕەکەدا کاتێک بەرەو شوێنی ڕاوەستانی خۆیان دەڕۆیشتن، تەوقەیان نەکرد. بایدن لە کاتی لێدوانەکانیدا زۆرجار بە "ئەم کابرایە" ناوی ترامپی دەبرد.

بایدن کە بە شێوەیەکی بەرچاوە بە ڕەقی قسەی دەکرد، لە وەڵامی یەکەمی یەکەمی پرسیاری پێشکەشکارەکە لەسەر هەڵاوسانی نرخی شتومەک، ترامپی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئابوورییەکی "ترسناک"ی بۆ بەجێهێشتووە.

ترامپ لە وەڵامدا وتی مامەڵەکردنی بایدن لەگەڵ کۆڤیددا "کارەسات"بوو و وتی هەڵاوسان "بە تەواوەتی ئێمە دەکوژێت".

ئەو پەتاکە (کۆڤید 19)ی بە هۆکاری تێکدانی ئابووری و هۆکاری دووبارە هەڵبژاردنەوەی زانی و گوتی "هەموو شتێک بە باشی دەجوڵا".

٠٥:٤٦ ٢٨.٦.٢٠٢٤

لەدەستدانی زنجیرەی هزر

بایدنی تەمەن 81 ساڵ، خەریک بوو زنجیرەی هزری خۆی لەدەست بدات لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارێک سەبارەت بە قەرزی نیشتمانی.

چەند جارێک زمانی تەتەڵەی کرد، سەرەتا بە "ملیاردێرەکان"ی گوت "ترلیۆنێر" پێش ئەوەی خۆی ڕاست بکاتەوە.

پاشان لەکاتێکدا دەیگوت دەبێت دەوڵەمەندەکان باجی زیاتر بدەن، پێدەچوو نەتوانێت ڕستەکەی تەواو بکات، بۆ ساتێکی درێژخایەنی نائاسایی وەستا، پێش ئەوەی بە شێوەیەک کۆتایی بە ڕستەکەی بهێنێت کە هێج مانایەکی نەبەخشی. بایدن پێش ئەوەی ڕاوەستێت گوتی چاکسازی لە باجدا پارە دروست دەکات بۆ یارمەتیدانی "بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری تەندروستیمان، دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانین هەموو تاکە کەسێک شایستەی ئەوەی کە توانیم بیکەم لەگەڵ کۆڤید، ببورن، مامەڵە بکەن لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە هەمانبوو، کە پەیوەندی بە."

بایدن وتی " دواجار لە مێدیکێر (خزمەتگوزاری تەندروستی بەساڵاچوان)مان بردەوە،" پێدەچێت مەبەستی لە کۆڤید 19 بێت.

ترامپی تەمەن 78ساڵ هێرشی کردە سەر.

گوتی "ڕاست دەکات. بەڕاستی لە مێدیکێری بردەوە. لێیدا تا مردن."

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG