Accessibility links

لە سێهەم شەوی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا، تم واڵز خۆی بە دەنگدەران ناساند


تم واڵز، فەرمانڕەوای ویلایەتی مینیسوتا شەوی چوارشەممە کاندیدکردنی پارتەکەی بۆ جێگری سەرۆک کۆمار پەسەندکرد، لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆنگرەی نیشمانی دیموکراتەکاندا، سوپاسی جەماوەرەکەی کرد بۆ جۆش و خرۆشیان، بە تایبەت کە کامالا هاریس جێگری سەرۆک کۆمار وەک وەک کاندیدی سەرۆکایەتی هەڵبژێردراوە.

واڵز وتی "هەموومان ئەمشەو لێرەین بۆ یەک هۆکاری جوان و سادە: ئێمە ئەم وڵاتەمان خۆشدەوێت."

لە کاتی وتارەکەیدا بە هەزاران لە نوێنەرەکان وێنەی واڵزیان بەرزکردەوە و دروشمی " ڕاهێنەر واڵز" یان دەگوتەوە.

واڵز باسی لە پەروەردەکردنی کرد لە ویلایەتی نەبراسکا و ئەزمونی وانەوتنەوەی و ڕاهێنەری تۆپی پێی لە ویلایەتی مینیسوتا و بە جەماوەرەکەی گوت "سوپاس بۆ هێنانی جۆش و خرۆش بۆ ئەم ململانێیە."

گوتیشی "لە کاتێکدا ویلایەتەکانی دیکە کتێبیان لە قوتابخانەکانیان قەدەغە دەکرد، ئێمەش برسێتمان لە قوتابخانەکانی خۆمان لەناودەبرد". وک تانەیەک لە جەی دی ڤانسی ڕکابەری، گوتی "24 منداڵم لە پۆلی ئامادەییەکەمدا هەبوو، هیچیان نەچوونە زانکۆی یێڵ".

تم واڵز لەگەڵ گوین واڵزی هاسەری و کوڕەکەی، گەس، و کچکەکەی، هۆپ
تم واڵز لەگەڵ گوین واڵزی هاسەری و کوڕەکەی، گەس، و کچکەکەی، هۆپ

کاتێک واڵز باسی سەختییەکانی کرد بۆ لە دایکبوونی کچەکەی، هۆپی کچی بە دەستی دڵێکی دروست کرد و لەسەر سینگی داینیا وە ئاماژەیەک بۆ خۆشەویستی دەربرین بەرامبەر باوکی، کوڕەکەشی بەناوی گاس، کاتێک گوێی لە قسەکانی باوکی دەگرت گریا و جارێکیش هاواری کرد و گوتی " ئەوە باوکمە!."

واڵز گوتی "من وتارێکی زۆرم لەم شێوەیە نەداوە، بەڵام قسەم زۆر کردووە بۆ هاندان."

دیموکراتەکانی کە لە ناوەندی یەکگرتووی شیکاگۆ کۆبوونەتەوە، هیوادارن هەمان جۆش و خرۆش بهێڵنەوە پاش ئەوەی هێرس لە مانگی ڕابردوو بوو بە بەربژێری باڵای ئەوان لە هەمان کاتیشدا دەیانەوێت ڕوونی بکەنەوە کە ڕووبەڕووی شەڕێکی توند دەبنەوە لەگەڵ دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشوو.

زۆرێک لە ئەمەریکییەکان هەرگیز ناوی واڵزیان نەبیستبوو تا هێرس وەک جێگری خۆی هەڵیبژارد. لە هەفتەکانی یەکەمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا، ئەو لایەنگرانی بە پێشینەی خۆی سەرسام کردووە و یارمەتی داوە پاشخانی هێرس وەک کەسێکی نوێنەری کولتوری ویلایەتەکانی کەناری ئەمەریکا هاوسەنگ بکات.

بەڵام واڵز ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەش بووەتەوە، لەنێویاندا پرسیار سەبارەت بە ڕازاندنەوەی پێشینەی خۆی. هاوسەرەکەی لەم هەفتەیەدا ڕوونیکردەوە کە پیتاندنی هێلکەی بۆ منداڵبوون لەناو ئامێری پشکنیندا نەکردووە، وەک واڵز چەندین جار باسی کردبوو، بەڵام چارەسەری دیکەی منداڵبوونی بەکارهێناوە. هەروەها کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە واڵز گرتووە بەهۆی ئەو لێدوانەی لە ساڵی 2018دا سەبارەت بە هەڵگرتنی چەک لە شەڕدا کردوویەتی. هەرچەندە بۆ ماوەی 24 ساڵ لە پاسەوانی نیشتمانیدا خزمەتێکی زۆری کردووە، بەڵام لە ناوچەیەکی جەنگدا جێگیر نەبووە.

بنیامین سی ئنگمان، یەکێکە لە خوێندکارەکانی دواناوەندی واڵز، ئەوەی وک "ڕاهێنەر واڵز" ناودێرکرد کە زۆر کەس تر بە هەمان شێوە بانگیان کرد لە ناویاندا کامڵا هێرسیش. لەسەر داوای ئنگمان بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی پێشووی واڵز کراسی سور و سپی تیمەکەیان لەبەر کردبوو و بەم شێوەیە چوونە سەر شانۆ

زۆرێک لە یاریزانە پێشووەکانی واڵز کە بە جلە سوور و سپییەکانیانەوە ڕازاوە بوون، چوونە سەر شانۆ بۆ ئەوەی یارمەتی ناساندنی واڵز بدەن.

وتارەکانی بیڵ و ئۆپرا

وتارەکەی والز دوای ئەوە هات کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بیڵ کڵنتن گەڕایەوە بۆ شوێنێک کە شارەزاییەکی باشی لێی هەیە، قۆناغی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان، تا دانۆڵد ترامپ وەک کەسێکی خۆپەرست ئیدانە بکات و ستایشی کامالا هاریس بکات کە سەرنجی لەسەر پێداویستییەکانی ئەمەریکاییەکان بووە.

مەبەست لە وتارەکەی کڵنتن زیادکردنی گرنگەییەکانی سێهەم شەوی کۆنگرەکە بوو کاتێک تم واڵز بە ئامادەبوان و دەنگدەرانی سەرانسەری ئەمەریکا ناسێنرا.

کڵنتن وتی "پێم وایە ئێمە بژاردەیەکی زۆر ڕوونمان لە نێوان، کامڵا هێرس، کە بۆ خەڵکە. ئەو کابرایەی تریش کە چەند جارێک سەلماندوویەتی کە تەنها خۆی بەلایەوە گرنگە."

چلو دووهەمین سەۆرکی ئەمەریکا، بڵ کڵنتن
چلو دووهەمین سەۆرکی ئەمەریکا، بڵ کڵنتن

42هەمین سەرۆکی وڵات و سیاسییەکی دێرین لە کۆنفرانسی سیاسی پارتەکەی گەڕایەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر، کڵنتن جارێک لەلایەن باراک ئۆباما وەک "سکرتێری ڕوونکردنەوەی شتەکان" ناسێندرا، کە لە ساڵی 2012دا کاندیدکردنی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لەلایەن کڵنتن کڵنتنەوە لە کۆنگرەکەی ئەو ساڵەدا بەهێزکرا.

کڵنتن کە ئێستا تەمەنی 78 ساڵە - هەمان تەمەنی ترامپ - هەندێک جار دەربڕینی خاوتر بوو، جوڵەکانی خاوتر بوون و دوو جار ناوی یەکەمی هێرسی بە هەڵە وت. زۆرجار دەستی چەپی دەلەرزی.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین نوکتەو قسەی سادەی پێشکەش کرد. لە یەکێکە لەوانەشدا گوتی "بەرهەڵستەکەی چی لە دەنگی خۆی دەکات. ئو زۆربەی جار باس لە خۆی دەکات. بۆیە جارێکی تر کە گوێت لێی دەبێت، درۆکان مەژمێرە، ئەوە بژمێرە کە چەندجار دەڵێت من."

ئۆپرا وێنفری
ئۆپرا وێنفری

ئۆپرا وینفری کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شیکاگۆوە میوانداری بەرنامەی گفتوگۆی تەلەفزیۆنی بوو، باسی لە یەکێک لە تەوەرە دڵخوازەکانی دیموکراتەکان کرد. ئەو گاڵتەیان بە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکایەتی, جەی دی ڤانس کرد بۆ ئەوەی جارێک ڕەخنەی لە و ژنانە گرت کە منداڵیان ناوێت کە بە "ژنی پشیلەی بێمناڵ" ناسراون و گوتوویەتی دەبێت ئەمەریکاییەکان منداڵی زۆریان ببێت.

وینفری وتی ئەگەر خانوویەکی "خانمێکی پشیلەی بێ منداڵ" بسوتێت، دراوسێکان هەر یارمەتیدەر دەبن و "هەوڵدەدەن ئەو پشیلەکەشی دەربهێنن".

گرنگیدان بە 'ئازادیەکان'.

تەوەری سەرەکی سێهەم شەوی کۆنگرەکە "شەڕکردن بۆ ئازادییەکانمان" بوو، بەرنامەکان تیشکیان خستە سەر دەستڕاگەیشتن بە لەباربردنی منداڵ و مافەکانی دیکە کە دیموکراتەکان دەیانەوێت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیاندا دژی ترامپ بەکاری بهێنن. ئەوانەی وتاریان پێشکەش کرد یەک لە دوای یەک ئاماژەیان بەوەدا کە پارتەکەیان دەیەوێت بەرگری لە ئازادییەکان بکات لە کاتێکدا کۆمارییەکان دەیانەوێت زەوتی بکەن.

جارید پۆلس، فەرمانڕەوای کۆلۆرادۆ
جارید پۆلس، فەرمانڕەوای کۆلۆرادۆ

جارید پۆلس، سەرۆکی ویلایەتی کۆلۆرادۆ کتێبێکی گەورەی وەکو هێمایەک بەکارهێنا بۆ نوێنەرایەتیکردنی پڕۆژەی 2025ی دامەزراوەی هێرتج، کە ئامانجی کەمکردنەوەی قەبارەی حکومەت و گۆڕینی بەرەو ڕاستە ئەگەر ترەمپ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. تەنانەت لاپەڕەیەکی لە کتێبەکە دڕاند و وتی کە دەیهێڵمەوە بۆ ئەوەی پیشانی ئەو ەنگدەرانەی بدات کە هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە کێ بدەن.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا خۆی لە پرۆژەی 2025 دوورخستۆتەوە، بەڵام نووسەرانی سەرەکی بریتین لە ڕاوێژکارە باڵاکانی پێشووی. هاوڕێی کاندیدەکەی، جەی دی ڤانس، پێشەکی کتێبە نوێیەکەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی هێرتج نووسیوە.

دێبی واسەرمان شوڵتز، نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا چیرۆکی ژنێکی لە ویلایەتەکەی گێڕایەوە، بەهۆی سنووردارکردنی نوێی لەباربردنی منداڵ ناچار بوو منداڵەکەی لە بار نەبات لەگەڵ ئەوەی کە دەیزانی نەخۆشیی هەیە، ئەو منداڵەکەی هەڵگرت بەس بۆ ئەوەی ببینێت کە چەند کاتژمێرێک پاش لە دایک بوونی بمرێت.

دانا نێسێل، داواکاری گشتی ویلایەتی میشیگان و ژنێکی ئاشکرای هاوڕەگەزخواز، ڕایگەیاندووە، "پەیامێکم بۆ کۆمارییەکان و دادوەرەکانی دادگای باڵای ئەمەریکا هەیە، دەتوانن بێنە نێوان ئەم ئەڵقەیەی هاوسەرگییەوە کە لە پەنجە سارد، مردوو و هاوڕەگەزخوازەکەمدایە."

بێنی تامسن، نوێنەری ویلایەتی میسیسیپی باسی لە هێرشەکەی شەشی یەکی 2021 کرد بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا. ئەو سەرۆکایەتی لیژنەیەکی کۆنگرێسی کرد کە لێکۆڵینەوەیان لەو کەسانە کرد کە دەستیان بەسەر چوونە نێو کۆنگرێسەوە گوتی "ئەوان دەیانویست بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمەریکادا گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات ڕاگرن."

تامسن گوتی " سوپاس بۆ خوا شکستیان هێنا."

ترامپ کۆنگرەکەی بە "گاڵتەجاری" ناوبرد و ئاماژەی بەو ڕاستییە کرد کە زۆرجار بووەتە بابەتی گفتوگۆکانیان. هەروەها گوتی ئۆباما سەرۆکی پێشووی خۆی "پیس" بووە، بەهۆی ئەو وتارە ڕەخنە ئامێزەی کە لە شەوی سێشەممە لە کۆنگرەکە پێشکەشی کرەد.

دانپێدانانێک بە بارمتەکانی حەتی مانگی 10 لە غەززە

دیموکراتەکان دانیان بەو بارمتانەدا نا کە تا ئێستاش لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن دوای هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل کە تێیدا هەزار و 200 کەس کوژران. جۆن و ڕیچاڵ گۆڵدبێرگ-پۆلین هەندێکیان لە کۆنگرەکە کردە گریان کاتێک ڕێزیان لە کوڕەکەیان گرت کە لە هێرشەکاندا ڕفێنرابوو.

جۆن گۆڵدبێرگ-پۆلین وتی ئازادکردنی بارمتەکان "پرسێکی سیاسی نییە، پرسێکی مرۆییە".

شەڕی ئیسرائیل و حەماس بنکەی دیموکراتەکانی دابەشکردووە، خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لە دەرەوەی ناوەندی یەکگرتوو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند وتاردەرێکیش لەم هەفتەیەدا دانیان بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەدا ناوە. بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی تەندروستی خۆجێی، زیاتر لە 40 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG