Accessibility links

حزبوڵای لوبنان کوژرانی حەسەن نەسڕوڵای سەرکردەی پشتڕاست دەکاتەوە


حەسەن نەسڕەڵا
حەسەن نەسڕەڵا

ڕۆژی شەممە حزبوڵای لوبنان هەواڵی کوژرانی سەرکردەی حزبوڵا حەسەن نەسڕەڵای پشتڕاست کردەوە.

حزبوڵا وتی بەردەوام دەبێت لە شەڕەکەی دژی ئیسڕائیل " وەکو پشتیوانییەک لە غەززە و فەلەستین و هەروەها لە پێناو بەرگریکردن لە لوبنان و گەلە بە شکۆ و بەرگەگرەکەیدا."

ئیسڕائیل پێشتر لە ڕۆژی شەممەدا وتی ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری لوبنان سەرکردەی حزبوڵا حەسەن نەسڕەڵایان کوشتووە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەل مەناری حزبوڵا دوای ڕاگەیاندنی مەرگی نەسڕەڵا دەستیکردووە بە پەخشکردنی قورئان لە کەناڵەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG