Accessibility links

بەرپرسێکی بەرگری بۆ دەنگی ئەمەریکا: هێزەکانی ئەمەریکا بەرگری دەکەن لە بەرامبەر هێرشی مووشەکەکانی ئێران


بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەمەریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل، لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا بەرگری دەکەن لە بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران کە ئیسرائیل دەکەنە ئامانج.

ئەو بەرپرسەی نێوەندی فەرماندەیی ئەمەریکا (CENTCOM) بەدەنگی ئەمەریکای ڕاشگەیاند "لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە ئاسایشی ئەمەریکاوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە لە ئێستادا بەرگری دەکەن لە بەرامبەر ئەو مووشەکانەی کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدەدرێن و ئیسرائیل دەکەنە ئامانج." گوتیشی "هێزەکانمان لە لە ئامادەباشیدان بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بەرگریی زیاتر و بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."

پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاند "ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی ئیسڕائیل لە بەریگریکردن لە خۆی لە دژی هێرشەکانی ئێران."

سەرۆک جۆو بایدن لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بە ئامادەیی ئەمەریکا کرد بۆ بەرگری کردن لە ئیسرائیل و گوتی لەگەڵ جێگری سەرۆک کامڵا هێرس و تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی "باسمان لەوەکرد چۆن ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی ئیسڕائیل لە بەرگریکردن لە خۆی دژی ئەم هێرشانە و پاراستنی ئەمەریکاییەکان لەناوچەکەدا."

ڕۆژی سێشەممە ئێران هێرشێکی موشەکی باڵیستیکی گەورەی کردە سەر ئیسڕائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە هەڵمەتەکەی ئیسڕائیل دژی حزبوڵای هاوپەیمانی ئێران لە لوبنان.

XS
SM
MD
LG