Accessibility links

ئێران لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خۆپیشاندانەکان ڕەت دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران لێکۆڵینەوە نوێیە سەربەخۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی ئێران ڕەت دەکاتەوە، هاوکات خۆپیشاندانەکان لە ئێران هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەیان پێوە دیار نەبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسر کەنعانی وتی " ئێران هیچ هاریکارییەک ناکات لەگەڵ ئەو لیژنە سیاسییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێندراوە."

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ لە بەرژەوەندی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران دەنگیاندا.

کۆمسیاری مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆڵکەر تورک لە ماوەی ڕابردوودا داوای لە ئێران کرد " بەکارهێنانی هێز " لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان ڕابگرێت کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا سەریانهەڵدا و سەرانسەری وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

دەزگای هەواڵی چالاکەوانانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە زیاتر لە دوو مانگی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەدا تاوەکو 26 ی مانگی یانزە 450 خۆپیشاندەر کوژراون و 63 مێرمنداڵییان تێدا بووە. دەشڵێت 60 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کوژراون و 18,173 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.

خۆپیشاندانەکان بە دیاریکراوی سەنگییان خستۆتە سەر مافەکانی ئافرەتان، بەڵام داوای ڕووخانی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئیشیان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG