Accessibility links

کامڵا هێرس لە کۆتایی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا داوای کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی چەوساندنەوە دەکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس ڕۆژی پێنجشەممە بە فەڕمی دەستنیشانکردنی وەکو بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا پەسەند کرد و داوای کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی چەوساندنەوەکان کرد لە سەرانسەری جیهاندا.

هێرس ترامپی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی چۆک دانان بۆ دیکتاتۆرەکان و وتی " لە خەباتی بەردەوامی نێوان دیموکراسی و چەوساندنەوەدا، من دەزانم لە کوێدام و دەزانم ئەمەریکا سەر بە کامییانە."

لە کۆتا شەوی کۆنگرەی نیشتیمانی دیموکراتەکاندا لە شیکاگۆ کە چوار ڕۆژی خایاند، هێرسی 59 ساڵ بەڵێنیدا شێوازێکی نوێ بۆ بەرەوپێشچوون بخاتەڕوو لە کاتێکدا کە لەگەڵ ترامپدا دەچنە دوایین 11 هەفتەی پێش هەڵبژاردنەکانەوە.

زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر هێرس وەکو بەربژێری دیموکراتەکان دەرکەوت دوای ئەوەی سەرۆک جۆو بایدنی 81 ساڵ ناچارکرا دەستبەرداری کاندیدبوونەکەی بێت و لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بێتە دەرەوە.

ئەوە وتارێکی ناچاریی بوو بۆ بەربژێرێک کە لە ماوەی هەڵمەتە کورتەکەیدا هێشتا بەشێکی زۆری دیدی خۆی بۆ وڵاتەکە نەخستووەتەڕوو و ڕووبەڕووی هێرش بووەوە لەلایەن ترامپەوە، کە گاڵتەی بە ڕەچەڵەکە ڕەشپێست و ئاسییاییەکەی کرد و لە سەکۆی دەرەوەشدا بە لاواز ناویبردووە.

دوای چەندین ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی فەلەستینییەکان کە نائومێدبوون بەوەی کە ڕێگە نەدراوە لە کۆنگرەکەدا قسە بکەن، هێرس بەڵێنیدا ئیسڕائیل دڵنیا بکاتەوە لە گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە غەززە و کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە کەرتی غەززەدا.

هێرس وتی " ئێستا کاتی ئەوەیە ڕێککەوتنی بارمتەکان و ڕێککەوتنی ئاگربەست ئەنجام بدرێن. هەمیشە لە پاڵ مافی ئیسڕائیلدا دەوەستم بۆ بەرگریکردن لە خۆی و هەمیشە دڵنیا دەبمەوە لەوەی ئیسڕائیل توانای ئەوەی هەبێت بەرگری لە خۆی بکات."

وتیشی " ئەوەی لە غەززە ڕوویداوە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا ڕووخێنەرە. خەڵکانێکی زۆری بێتاوان مردن، خەڵکە برسییەکە چەندین جار هەڵاتوون بۆ پارێزراویی. قەبارەی ناڵاندنەکە دڵشکێنە."

وتیشی " خۆم و سەرۆک بایدن کاردەکەین بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە بە شێوەیەک ئیسڕائیل پارێزراو بێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن و ناڵاندنی غەززە کۆتایی بێت و گەلی فەلەستینی بتوانن هەست بە شکۆ و ئاسایش و سەربەخۆیی و سووربوون بکەن."

لە هەندێک لە بەیاننامە بەهێزەکانی پێشوویدا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، هێرس وتوویەتی هەرچی پێویست بکات ئەنجامی دەدات بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دژی ئێران و ملکەچی چەوسێنەر و دیکتاتۆرەکان نابێت.

وتی ئەو جۆرە سەرکردانە، بە کیم جۆنگ ئونی کۆریای باکووریشەوە، " پشتگیری لە ترامپ دەکەن."

هەروەها بەڵێنیدا لە پاڵ ئۆکرانیادا بوەستێت لە جەنگەکەیدا دژی ڕووسیا.

هێرس ئەگەر هەڵبژێردرێت ئەوا دەبێتە یەکەمین ژن کە ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەگەر سەربکەوێت، هێرس مێژوو دروست دەکات وەکو یەکەمین ژنە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.

سەبارەت بە ترامپیش، هێرس تۆمەتباری کرد بە تۆمەتی ئەوەی شەڕ ناکات بۆ چینی مامناوەند و پلانی هەیە لە ڕێی پێشنیارەکانییەوە بۆ گومرگ ئاستی باج بەرز بکاتەوە، هەروەها بەوەی کە هەوڵ دەدات کۆتایی بە مافی دەستووریی لە باربردن بهێنێت، ئەوەش لە ڕێی دەستنیشانکراوەکانییەوە بۆ دادگای باڵای ئەمەریکا.

هێرس ئاماژەی بە فەرمانەکەی ئەمدواییانەی دادگای باڵای ئەمەریکادا سەبارەت بە پارێزبەندی سەرۆکایەتی و مەترسییەکانی پەرەسەندنی ئەوە ئەگەر ترامپ جارێکی دیکە دەسەڵات بگرێتەوە دەست.

ترامپ کە بەڵێنیداوە بە خێرایی وەڵامی وتارەکەی هێرس بداتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث چەند پەیامێکی بڵاوکردەوە، وتی " ئەو نوێنەرایەتی لاوازی و بێتوانایی دەکات. سەرانسەری جیهان بە وڵاتەکەمان پێدەکەنن." وتیشی " ئەو ( هێرس ) هەرگیز لەلایەن چەوسێنەرەکانی جیهانەوە ڕێزی لێناگیرێت."

شەوی پێنجشەممە هێرس وتی پڕۆژە بڕیاری کەمکردنەوەی باج پەسەند دەکات کە سوودی بۆ زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمەریکایی دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG