Accessibility links

کاردانەوەی پوتن و ئەردۆغان لەسەر مەرگی سەرۆکی ئێران


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە کەوتنەوە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیدا لە ناوچەیەکی شاخاوی لە نزیک سنووری ئازربایجان گیانی لە دەستدا.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە پەیامێکدا سەبارەت بە مەرگی ڕەئیسی وتی " سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سیاسەتمەدارێکی سەرسوڕهێنەر بوو کە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی نیشتیمانەکەی تەرخان کردبوو."

وتیشی " وەکو دۆستێکی ڕاستەقینەی ڕووسیا، یارمەتیدەر بووە لە گەشەدان بە پەیوەندییە باشە دراوسێییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەمان و هەوڵی گەورەی داوە بۆ پەرەدان بەو پەیوەندییانە بۆ ئاستی هاوبەشیی ستراتیژیی."

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێکس نوسیویەتی " وەکو هاوەڵێک کە بە تایبەتی هەوڵەکانی ئەوم بینیوە بۆ ئاشتی گەلی ئێران و ناوچەکەمان لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا، بە ڕێز و سوپاسگوزارییەوە یادی بەڕێز ڕەئیسی دەکەمەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG