Accessibility links

ڕوبیۆ دەڵێت سوریا دەبێت لێپێچینەوە لە ' ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە ' بکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرکۆنەی " توندڕەوە ئیسلامییە تیرۆریستەکانی " پشت " کۆمەڵکوژیی " کەمینەکانی سوریای کرد و داوای لە بەڕێوبەرایەتییە کاتییەکەی سوریا کرد لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی بکات.

ڕوبیۆ وتی " ئەمەریکا سەرکۆنەی ئیسلامییە توندڕەوە تیرۆریستەکان دەکات، بە جیهادییە بیانییەکانیشەوە، کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای سوریا خەڵک دەکوژن."

وتیشی " ئەمەریکا لە پاڵ کەمینە نەژاد و ئایینییەکانی سوریادا دەوەستێت، بە کریستیان و دروز و عەلەوی و کوردەکانیشەوە، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی قوربانییان و خێزانەکانییان دەکات."

وتیشی " بەرپرسانی کاتی سوریا دەبێت لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە بکەن دژی کۆمەڵگە کەمینەکانی سوریا."

توندوتیژییەکان دژی کەمینەکان دوای ئەوە دەستییان پێکرد چەکدارەکانی لایەنگری بەشار ئەسەدی دوورخراوە، کە ئەندامی کۆمەڵگەی عەلەوییەکانە، هێرشییان کردە سەر هێزەکانی ئاسایش.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس 745 هاووڵاتی سڤیلی عەلەوی کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG