Accessibility links

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا: سکاڵا لەسەر گۆڕینی دەنگدەران تەنها تۆمەتە


ئەحمەد یەنەر
ئەحمەد یەنەر

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەحمەد یەنەر دوای دەنگدانی لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە ئەنکەرە لێدوانێکی کورتی دا و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکای بەشی تورکیدا سەبارەت بە " تۆمەتەکانی گواستنەوەی دەنگدەران لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەبێت "، یەنەر وتی " سکاڵاکانی گواستنەوەی دەنگدەران تەنها تۆمەتێکە. هەموو ئەو تۆمەتانە گەیشتوونەتە دەست ئەنجومەنی کارگێڕی و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە."

یەنەر ئاماژەی بەوەدا وەکو ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بانگهێشتی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەن و وتی " لایەنە سیاسییەکانمان سات بە سات ئەنجامەکان لەسەر ئەو شاشەیەی کە ئامادەمان کردووە بڵاودەکەنەوە. هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی بۆ ڕۆژنامەنووسان گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ڕووماڵکردنی تەندروستانەی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان. لە ئێستادا فێستیڤاڵی دیموکراسی و ڕۆژی دیموکراسی بەبێ هیچ کێشەیەک بەردەوامە."

وتیشی " هەموو ئەم تۆمەتانە هاتوونەتە دەست ئەنجومەنی کارگێڕی و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە. ناکرێ دەنگدەرێک کە لە کاتی دەنگداندا ناوی خۆی تۆمار نەکردبێت، لە شوێنێکی تر دەنگ بدات. ئەگەر ئەم جۆرە بابەتانەش بێنە بەردەم ئەنجومەنی کارگێڕی، دەستەی کارگێڕی هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات و دەگاتە ئەنجامێک. ئەمانە تەنها تۆمەتن. تا ئێستا ئەنجومەنەکە وەڵامی هەموو ئەو کێشانەی داوەتەوە کە تووشی بووە و هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردن تەواو کردووە بەبێ هیچ کێشەیەک. وڵات ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و پڕۆسەی هەڵبژاردن بەبێ هیچ کێشەیەک بەردەوامە."

XS
SM
MD
LG