لە ماوەی ڕابوردوودا و لە پاش لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، وەک ناڕەزایی دەربڕین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکییەک دروستبووە کە تیایدا خەڵک و کەسە ناودارەکانی ئێران داوای سڕینەوەی وڵاتی ئێران دەکەن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاویینی ٢٠٢١دا و داواش دەکەن ئەو وڵاتە بێبەشبکرێت لە بەشداریکردن لە کێبڕکێ جیهانییەکاندا.
چالاکییەکە سەرەتا چۆن سەریهەڵدا و ئامانجەکانی چیین؟
ئەم چەشنە چالاکیانە تا چەند دەتوانن کارییگەریان هەبێت لە سەر ڕەفتاڕی حکومەتی ئێران و ئایا دەتوانێت پاشەکشە بە ڕەفتاری نادادپەروەرانە وئەو سزا قورسانە بکات کە بە سەر وەرزشەوانان و چالاکەواناندا دەسەپێنرێن؟
ئایا داواکردن بۆ سڕینەوەی ئێران لە کێبرکێ جیهانییەکاندا نابێتە هۆی بێ هیواکردن و زیانی زۆرتری لاوانی وەرزشەوان؟
هەڵسوکەوت و کاردانەوەی لێژنە نێودەوڵەتییەکان وەک لێژنەی ئۆڵۆمپیادی جیهانی چۆن بووە بەرامبەر بەم چالاکییە؟ هیچ وەڵامێکی ئەرینی و پشیتوانیان هەبووە؟
سەردار پاشایی، پاڵەوانی وەرزشی کوشتی ئێران و یەکێک لە ڕێکخەران و پشتیوانی ئەم کەمپینە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەفراو نوری بۆ دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردی لە ڤیرجینیاوە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5