سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت ناوچەی دژە فڕین پێویستە بۆ دوورکەوتنەوە لە کارەساتی مرۆیی

ڤۆلۆدیمر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرپرسیار دەبێت لە ڕوودانی "کارەساتی مرۆیی" ئەگەر ناوچەیەکی دژە فڕین پەسەند نەکات بۆ پاراستنی وڵاتەکەی.

لە لێدوانێکی ڕۆژانەی تەلەڤیزیۆنیدا زێلێنسکی گوتی ئاستی هەڕەشەکان لە ئۆکرانیا لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتە لە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لەو پەڕی مەترسیدا بوو، بەڵام ئۆکرانییەکان نیشانیاندا کە هەرگیز خۆیان بە دەستەوە نادەن.

زێلێنسکی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ڕووسیا لە دژی ئێمە موشەک و فڕۆکە و هەلیکۆپتەر بەکاردەهێنێت، لە دژی هاوڵاتیانی سیڤیڵ، دژی شارەکانمان، لە دژی ژێرخانی ئابووریمان، ئەوە ئەرکی مرۆیی جیهانە کە وەڵام بداتەوە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز