ڕاپرسیەک: هاوڵاتیانی ئەفغانستان لە نەهامەتیدا دەژین

ڕاپرسییەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان لە مانگی 8ی ساڵی 2021 ەوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، بووە هۆی ئەوەی کە ئەفغانیەکان دووچاری نەهامەتییەکی "بێوێنە" بببنەوە.

بەپێی ڕاپرسیەکەی گاڵەپ کە ڕاپرسی ڕای گشتی لە جیهاندا ئەنجام دەدات، لە 94٪ ی ئەفغانییەکان بە خراپی هەڵسەنگاندنیان بۆ ژیانیان کردووە بەو مانایەی کە ژیانیان پڕە لە ناڕەحەتی."

گاڵەپ گوتیشی هەرچەندە ئەمە بەرزترین ئاست بووە لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا، بەڵام ئەو ئازار و نەهامەتیانە لە ساڵی 2017ەوە پەرەیان سەندووە، کاتێک تاڵیبان هێرشێکی درێژخایەنیان بۆ گرتنەوە دەستی وڵاتەکە دەستپێکرد.

لە نێوان ژنانیش دا لە 96٪ یان لە ناڕەحەتی و نەهامەتی دا ژیان بەسەر دەبەن، بە بەراورد بە 92٪ ی پیاوان؛ هیچ جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی نەهامەتییەکانی نێوان هەرێمەکانی ئەفغانستاندا نەبوو.

گاڵەپ گوتیشی هەروەها ژنان ڕەشبینن بەرامبەر بە داهاتووی خۆیان، چونکە تاڵیبان بەڵێنەکەیان شکاندووە و پاشگەزبوونەتەوە لە ڕێگری نەکردن لە ژنان لە خوێندنی ناوەندی و خوێندنی باڵا، ژنان ڕێگرییان لێکراوە لە کارکردن لە هەموو بوارەکاندا جگە لە چاودێری تەندروستی و خوێندنی سەرەتایی.

گاڵەپ گوتیشی پێویستە بە پەلە یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێت، بەڵام سەرنجەکان لەسەر ئەفغانستان نەمان، پاش ئەوەی ڕووسیا لە مانگی 2 ەوە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد.

گاڵەپ لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پێش هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمەریکا و وڵاتانی تر بەڵێنی هاوکاری زۆریان دابوو" هەرچۆنێک بێت لە دوای قەیرانەکانی ئۆکرانیا، ڕوون نییە چەند هاوکاری زیاتر پێشکەش دەکرێت."

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا