سایتی ڕۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتیە ئاشکرا دەکات کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە پێنجوێن و لە هێرشێکی درۆنیدا کوژران.
سایتی ڕۆژنیوز سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکان ڕایگەیاندووە"حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د نۆزه‌ت، کە دانیشتووی دهۆكە و كارمه‌ندی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بووە لە به‌شی هونه‌ریی و بورجه‌كان له دھۆک لەگەڵ زیاب مسته‌فای هاوسه‌ری و ڕیام حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی كچیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لە دەستداوە."
ئەمەش ببینە لە 2019 وە بەلایەنی کەم 15 هێرشی پەیوەست بە تورکیا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم تۆمار کراونسایتی ڕۆژنیوز ئاماژەشی بەوەداوە "به گوێره‌ی زانیارییەکان ئه‌و خێزانه كچێكیان خوێندكار بووه، له وڵاتی ئێران و به نیاز بوون بیبه‌نه‌وه و بۆ سەر سنوور و ڕەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن، ئه‌و خانه‌واده‌یه ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی جۆری تۆیۆتا ساڵونی ژماره هه‌ولێریان پێبووه."
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ڕۆژی هەینی 11ی هەشتی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران."