نەرویج، ئیسپانیا و ئێرلەندا دان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا دەنێن
Your browser doesn’t support HTML5
ئیسپانیا، ئێرلەندا و نەرویج ڕایانگەیاند کە لە 28ی مانگی پێنجدا، دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێن، ئەمەش وەک هەنگاوێک بەرەو خواستێکی درێژخایەنی فەلەستینیەکان و لەمیانەی توڕەیی نێودەوڵەتی لەسەر ژمارەی کوژراوانی مەدەنی و قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل هاتووەتە ئاراوە.