قۆناغی دووهەمی دەنگدان لە نێوان دوو بەربژێرەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێگرتنەوەی ئیبراهیم رەئیسی لە بەیانی ڕۆژی هەینییەوە بە کاتی ئیران دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لەم پێوەندییەدا ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە زۆرێک لە شارەکان بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە بنکەکانی دەنگدان بێدەنگن و تا ئێستا پێشوازییەکی بەرفراوانیان لێنەکراوە.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا ڕۆژی هەینی، کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی سەبارەت بە بێدەنگی بنکەکانی دەنگدان لە سنە، ورمێ، پیرانشار، سەقز، بوکان و ئاشنۆیە بڵاوکردەوە.
بە پێی هەواڵەکانی ئەو ئاژانسە جگە لە بێدەنگی بنکەکانی دەنگدان، زۆربەی شەقامە سەرەکییەکانی شاری سنە چۆڵن و هەروەها دوکانەکان داخراون و خەڵک زۆر بە کەمی لەسەر شەقامەکان دەبینرێن و تەنها هێزەکانی حکومەت بە زۆری دەبینرێن.
خلوت بودن حوزههای رایگیری در سنندج براساس گزارشات دریافتی از سنندج، علاوه بر خلوت بودن حوزههای رایگیری؛ خيابانهای ششم بهمن، فردوسی، سیروس، فیض آباد، کشاورز، آبیدر، حسنآباد، شریف آباد و... بسیار خلوت هستند. همچنین مغازهها بسته هستند و مردم بسیار کمی در خیابانها حضور… pic.twitter.com/0J6PiTtk9q
— KURDPA (@kurdpa_farsi) July 5, 2024
کوردپا ڕۆژی پێنجشەممەش ڕایگەیاند لە شاری سنە ناوەندە ئەمنییەکان پەیوەندییان بە بنەماڵەی چالاکوانانی سیاسی و ئەو قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران کردووە و فشاریان خستووەتە سەریان کەلەسەر سەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادەبن.
هەروەها نووسیبووی کە لە شاری بوکان ئەو خێزانە هەژارانەی کە هاوکارییەکی دارایی کەم لە بنکەی خێرخوازی حکومەت وەردەگرن، بە شێوەی زۆرەملێ بە رێگەی پاسە بچووکەکانەوە دەبرێنە بنکەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.
کوردپا هەروەها بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی مەهابادەوە گەیشتووەتە دەستی، بڵاویکردووەتەوە کە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و نامەی کورتەوە هەڕەشە لە بنەماڵە هەژارەکانی ئەو شارە کراوە کە ئەگەر دەنگ نەدەن، پاڵپشتی داراییان لەلایەن بنکەی خێرخوازی حکومەتەوە دەبڕدرێت.
مهاباد؛ خلوت بودن حوزههای رایگیری و خیابانها گزارشات دریافتی از مهاباد حاکی از خلوت بودن حوزههای رایگیری و حتی خیابانها از مردم است. دور دوم انتخابات ریاست جمهوری۱۴۰۳جمعه ۱۵ تیرماه🆔: @kurdpaagency pic.twitter.com/Ay6MZmeha6
— KURDPA (@kurdpa_farsi) July 5, 2024
ئەو ئاژانسە لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە نووسیویەتی "لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ئەم فشار و هەڕەشەیانە بەدی کراوە".
مهاباد؛ خلوت بودن حوزههای رایگیری و خیابانها گزارشات دریافتی از مهاباد حاکی از خلوت بودن حوزههای رایگیری و حتی خیابانها از مردم است. دور دوم انتخابات ریاست جمهوری۱۴۰۳جمعه ۱۵ تیرماه🆔: @kurdpaagency pic.twitter.com/Ay6MZmeha6
— KURDPA (@kurdpa_farsi) July 5, 2024
هەروەها ئەو ئاژانسە هەواڵیانە کە ڕووماڵی هەواڵەکانی سیستان و بەلوچستان دەکەن،لەوانەش ماڵپەری 'حاڵوەش' ڕۆژی هەینی بڵاویانکردەوە نوێژخوێنانی مزگەوتێک دوای نوێژی هەینی ئاگریان بەرداوەتە مینی پاسێک کە وەک سندوقێکی دەنگدانی گەڕۆک کاریکردووە.
آتش زدن مینی بوس حامل صندوق رای در سراوان و برچیدن صندوق ها بدون اخذ رای به گزارش حال وش/ امروز جمعه ۱۵ تیرماه ۱۴۰۳، مینی بوس حامل صندوق های رای شماره ۳۰ که قصد داشت از نمازگزاران مسجد صدیق اکبر سراوان پس از اتمام نماز رای جمع آوری کندتوسط جوانان به آتش کشیده شده و بدون رای… pic.twitter.com/RWlZwv6Ieu
— حال وش (@haalvsh) July 5, 2024
ماڵپەری حاڵوەش لە هەژماری تویتەری خۆی وێنەی گردبوونەوەی خەڵک و بوونی ئاگرکوژێنەوەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "بەرپرسانی سەندوقەکانی دەنگدان بەنیازبوون لە دوای نوێژی هەینی و کاتێک خەڵک لە مزگەوت دەردەچن، دەنگەکانی خەڵک کۆبکەنەوە و دەنگیان لێوەربگرن، بەڵام ژمارەیەک گەنج ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاگریان لە مینی پاسەکە بەردا و بەرپرسانی دەنگدانیش ناچار بوون سندوقەکانیان کۆ بکەنەوە و شوێنەکە بەجێبهێڵن."
قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنەکە لە دۆخێکدا دەستی پێکردووە کە تەنانەت بە پێی ئامارەکانی حکومەت، زۆرینەی ڕەهای خەڵکی ئێران بەشدارییان لە قۆناغی یەکەمی دەنگداندا نەکرد.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی 77%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان لە تاران و 60%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان لە سەرانسەری ئێراندا هەیە، بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە، ئەمەش کەمترین ڕێژەی بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی لە کاتی دەنگداندا وتی "بیستوومە حەز و پاڵنەری خەڵک زیاتربووە بە بەراورد بە قوناغی یەکەم بۆ بەشداری کردن. خوا بکات وا بێت."
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە بەشدارینەکردنی %60 خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا، بانگەشەی ئەوەی کرد و وتی "وا بیرکردنەوە لەوەی کە ئەوانەی لە قۆناغی یەکەمدا دەنگیان نەداوە دژی سیستەمەکەن، بیرۆکەیەکی تەواو هەڵەیە".