ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا پشتگیری لە هێرس دەکات و دەنگی بۆ کۆدەکاتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە شاری شیکاگۆی زێدی خۆی لە کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان ڕایگەیاند، کاملا هێرس جێگری سەرۆک هەڵبژاردەیەکی دروستە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە مانگی یازدەی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی دانۆڵد ترەمپ ببێتەوە.