کەنەدا سزا بەسەر دوو کەس و سێ لایەنی ئێرانیدا دەسەپێنێت

وەزیری دەرەوەی کەنەدا میڵەنی جۆلی

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە کەنەدا سزا بەسەر دوو کەس و سێ لایەنی ئێرانیدا دەسەپێنێت.

دەزگای هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند بە دەسەڵاتی دادوەری سزای مەرگ بەسەر سێ خۆپیشاندەری دیکەی دژ بە حکومەتدا دەسەپێنێت، ئەوەش بە تۆمەتی " هەڵگیرساندنی جەنگ دژی خودا ".

وەزیری دەرەوەی کەنەدا میڵەنی جۆلی لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕژێمی ئێران دەبێت سەرکوتکارییە دڕندانەییەکەی دژی خۆپیشاندەران ڕابگرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز