دەشڵێت ئەگەر چەندان گروپی دیکەی تایبەت بە سەماکردن لە ھەرێمی کوردستاندا ھەبن، کاریگەری دروستدەکەن بۆ کاڵبوونەوەی بیری توندڕەوی لای کۆمەڵگا
*لە ڕۆژهەڵات و لە کوردستان میدیایەکی هەژار و چەواشەکار هەیە، میدیایەک نییە سەروسەودای هەبێت لەگەڵ ئازادی. *کێشەی ئاین و سیاسەت، خۆ بە پیرۆزکردن و تەڵاقدانی پرسیار و گومانە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باس لە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی ٧٠ و ھێزەکانی٨٠ ی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت پڕۆژەیەکی سی و پێنج خاڵمان ئامادەیە،
جاران ھەر زۆنی زەرد بوو، کەچی ئێستا لە زۆنی سەوزیش ناتوانین باسی ئازادی بکەین، لەبەر ئەوەی ئیدی لێرە شتێك نەماوە بە ناوی ئازادی
لە ماوەی رابردوودا بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، چەند پۆستێک بە بزووتنەوەی گۆڕان درا و لەم چوارچێوەیەشدا، بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی بەرکەوت.
ڕەوا حاجی ڕۆژنامەنووس و شارەزا لە سیاسەتی تورکیا، جیاوازی لە نێوان ھەڵبژاردنی ئەمساڵی شارەوانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردوودا دەکات.
ئێمە لەگەڵ پارتیدا رێککەوتنمان لەسەر پشکەکانمان کردووە. ئەو پۆستانەی بەر ئێمە دەکەون بریتین لە: پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی، وەزیری دارایی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەیە.
لە رۆژی جیھانی شانۆداکارۆخ ئیبراھیمی شانۆکار و مامۆستای پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر، رەخنە لە نەبوونی فێرگەی تایبەت بە ھونەری شانۆ دەگرێت و دەڵێت ئێمە ئەو کاتە دەتوانین فێرگەیەکی گونجاو بۆ شانۆ دروستبکەین
لە ماوەی پێشوودا، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆی راگەیاند. ئەم بڕیارە لە دوای ئەوەوە ھات کە لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستاندا، ژمارەی کورسییەکانی بوو بە نیوە و لە (١٠) کورسییەوە بۆ( ٥) کورسی کەمی کرد
لەم گوتووێژەی (دەنگی ئەمریکا) دا (ئیبراھیم عەباس)ی رۆژنامەنووس باس لەو تۆمەتانە دەکات کە حزبە کوردییەکان بۆ ئەندامەکانی خۆیان دروستیدەکەن، کاتێک لەحزبەکەیان یاخی دەبن و دێنە دەرەوە
من ھاتمە سەر شەقام بۆ ئەوەی داوای موچەی بێ پاشەکەوت بکەم . شانبەشانی مامۆستایان چوومە سەر شەقام، بەڵام لەناو خۆپێشاندانەکە گولـلەی پلاستیکییان بەرووی خۆپێشاندەران تەقاند و ھەوڵی شکاندنی مۆبایلەکەی منیش درا
دەشڵێت راپەڕین سەرەتای خەونی گۆڕانکاری بوو، لە ھزر و بیرکردنەوەی تاکی کورد لە قۆناغێکی دیاریکراو یان لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا. بەڵام کێشەی راپەڕین ئەوە بوو کە شۆڕشێکی چەکداری بوو
ڕابوون مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت نەوەی نوێ لە ئێستادا بەشێکە لە بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراقدا و دەشڵێت ئێمە خۆمان وا پێناسە دەکەین کە ئۆپۆزیسیۆنێکی جدین و وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی توند خۆمان ناناسێنین
ڕۆژنامەونووس کاوە شێخ دەڵێت دنیای پێش راپەڕین سەرتاپا شەڕ و دنیایەکی تەواو سەربازی بوو، ئەمەش وایکرد لە ڕاپەڕین دەنگی خەڵک وەک تەقینەوەیەک دەربکەوێت