وه‌فدی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداد، سه‌ره‌ڕای کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کێری، به پێی رای چاودێران گرفته کانیشیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌به‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ
له کاتی ڕزگارکردنی گوندی نه‌سر له خۆرئاوای مه‌خمور سه‌رۆکی هۆزی سهبعاوییهکان کە فەرماندەی حەشدی شەعبیـیە لە ناوچەکە، به گولـله قه‌ناسی چه‌کداره‌کانی داعش کوژرا
پرسی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان جارێکی تر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان و باسکردنی له ده‌ره‌وه و ناوخۆی هه‌رێمیش گه‌رمترده‌کات، به تایبه‌تی دوابه‌دوای چاوپیکه‌وتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سایتی مۆنیته‌ردا، تاراده‌یه‌ک کاتی ئه‌و راپرسییهیی دیاری کردووه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ سێشهمه 22 ئادار له بڕۆکسڵ، له ئه‌وروپا به گشتی رێ و شوێنی ئاسایشی توندوتۆڵ‌تر به‌ڕێوه ده‌چێت، به تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا، له قوتابخانه‌کان رێگه‌ی توندتر گیراوه‌ته به‌ر، هه‌روه‌ها داواکراوه کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری که‌متر بکرێته‌وه".
بۆ به‌رگرتن له بۆمبه کیمیاوییه‌کانی داعش، هێزی پـێشمه‌رگه له نه‌بوونی پێداویستی پاراستنی هێزه‌کانیان له هه‌ر بۆمبێکی کیمیاوی
له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی به‌غداد، ڕابه‌ری ئاینی سه‌درییه‌کان، موقته‌دا سه‌دری چووه‌ته پاڵ ، مه‌ترسی له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی زیاتر کردووه
پاش تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاری سلیمانی له دژی سته‌می رژێمی به‌عسی پـیشوو، یه‌که‌مجاره یاده‌که به بێ ده‌نگی تێپهڕیکردووە، هیچ بۆنه‌یه‌ک به‌ریوه نه‌چوو
دەڵێت ململانێی ناوچه‌که به تایبه‌تی له نێوان شیعه‌و سونه‌کان به قازانجی ته‌شه‌نه و گه‌وره‌بوونی داعشه‌و نه‌مانی ململانێکان هۆکاره بۆ لاوازبوونی ئه‌و رێکخراوه
به‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند گولـلە خومپارەیەکی بارکراو به مادده‌ی کلۆر له سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌نگال چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک برینداربوون، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه
له چاوپیکه‌وتنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا حه‌مید ئه‌فه‌ندی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری شه‌ڕی باشیک له نزیک موسڵ ئاشکرای ده‌کات داعش وه‌کو هێزیک توانای هێرش کردنی نه‌ماوه و ده‌شڵیت "بۆ به‌رگری کردن له موسڵ که‌وتوونه‌ته چاڵ هه‌ڵکه‌ندن به چوارده‌وری موسڵدا."
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، باس له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کات
جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور و گوێری هێزی پێشمه‌رگه ئاراس حه‌سۆ میرخان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی رزگارکردنی موسڵ بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاشکرای ده‌کات "ره‌نگه له مانگی مارس ده‌ستپێبکات."
سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌ک سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوینه سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه ئه‌م وتوێژه‌ی له‌گه‌ڵدا سازکراوه
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه که کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نهایه، له کاتێکدا سه‌رکرده کورده‌کان زۆر باس له پته‌وی په‌یوه‌ندی کورد‌و ئه‌مریکا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کورد‌و تورکیا و کورد‌و ئێران. نوسه‌رو چاودێری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵات عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ته‌نهاییه سیاسییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی تێ که‌وتووه،
فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه عه‌مید روکن نه‌جمه‌دین عومه‌ر که له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا نیشته‌جییه، دوای چه‌ند مانگ له رزگارکردنی ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی داعش، لای وایه کاریگه‌ری به‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌که جێهێشتووه
وایه کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ده‌توانێت باشتر داعش له‌ناوبه‌رن و کۆتایی پێ هێنانیان خێراتر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خێراتر ڕه‌گوڕیشه‌ی داعش هه‌ڵبکه‌نن، پێویسته له‌سه‌ر زه‌وی له ره‌ققه و موسڵ و ئه‌نبار روبه‌روویان ببنه‌وه
ئێستا ناوچه کوردستانییه‌کان زۆربه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان. ده‌شڵێت هه‌ندێک شوێن له شاخی حه‌مرین ماوه، هه‌روه‌ها خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له‌گه‌ڵ رزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌وانه‌ش ئازاد ده‌کرێنه‌وه
بەفرێکی زۆر واشنتۆن و دەوروبەری داپۆشیوە ئەم وێنانە وێنەی سەنتەرڤێلە کە نزیکەی 22 میل دوورە لە واشنتۆنەوە
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌ی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیوناڵ سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه که له ناوچه رزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهه‌ق به گونده عه‌ره‌بییه‌کان کردویانه له روخان و خاپوورکردنی به ئه‌نقه‌ست
زیاتر نیشـان بده