لەگەڵ هەروادێ و نزیکبوونەوە لە وادەی دیاریکراو بۆ ڕیفراندۆم، کێشە سیاسییەکان هەروادێ و زیاتر و زیاتر قوڵ دەبنەوە لە ناو هەرێمی کوردستان و هەروەهاش لە نێوان بەغدا و هەولێریشدا.
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا کە فراکسیۆنە کوردیەکان بایکۆتیان کرد بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی داوە و هەروەهاش دەسەڵاتی داوە بە سەرەک وەزیری عێراق بۆ بەکارهێنانی هێز دژی ڕیفراندۆم.
دابینکردنی بژێوی ژیان وەهای کردووە دانیشتوانی ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باشوری کوردستاندا، پەنا ببەنە بە کۆڵبەری، وێڕای هەموو ئەو مەترسییانەی بەهۆی ئەم کارەیانەوە دەکەونە سەر ژیانیان.
لەماوەی ئەم چەند مانگەی ڕابردوودا و ئێستاشی لەگەڵدابێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام لە کۆبوونەوەدان وەک دەڵێن بە مەبەستی باشتر کردنی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری داوە ڕۆژی یەکی مانگی یازدەی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت بۆ پەرلەمانی هەرێم و هەروەهاش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
لایەن و قەوارە سیاسییەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە 5 ی ئەم مانگە دەستیان کردووە بە هەڵمەتەکانی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم لە ناو هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی هەرێمیش واتە لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
لە دواترین کۆبوونەوەیاندا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی جارێکی تریش داوای دواخستنی ڕیفراندۆم و لابردنی سیستەمی پاشەکەوت کردن دەکەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم و هەروەهاش بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمیش.
چەمکەکانی هاوچەرخێتی و نوێخوازی ڕەهەندی گرنگی ژیانی فەرهەنگی لەتیف هەڵمەتن بە تایبەتیش کاتێک ئەفسانە و داستان و کلتوری خۆی بەکاردەهێنێت لە دەقەکانیدا.
کاراکردنەوەی پەرلەمان مشتومڕێکی زۆری لە نێوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا هێناوەتە ئاراوە، سەبارەت بەوەی ئایا ئەم کارا کردنەوەیە هەر لەبەر ڕیفراندۆمە یان لە پێناو پرۆسەی سیاسی هەرێمدایە.
میدیا یەکێکە لە کۆڵەکە تۆکمەکانی دیموکراسی و دەشکرێت بگوترێت کە هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە بەبێ هەبوونی میدیا ناکرێت.
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت لە ڕۆژی یەکەم و دووهەمی ڕووداوەکەی باڵەکایەتیدا هەندێک ڕەفتاری نەشیاو کران و هەستی کوردی ڕۆژهەڵاتی بریندار کردووە.
یەکێک لەو دیاردانەی جێی سەرنجێکی زۆرە بەردەوام لە نێوەندی هەر ئاڵوگۆڕێک و ڕووداوێکدا ناتەباییەکان بەردەوام لەناو ماڵی کورددا ئامادەییان هەیە.
ئەزموونەکانی شێرکۆ بێکەس، لە پۆستەرە شیعرییەکانی و شانۆنامە شیعرییەکانی و داستانە شیعرییەکانی و دەقە واڵاکانیشدا باشترین نمونەن بۆ زیندوویی گیانی داهێنان لای ئەم شاعیرەمان و درێژەدان بەو خەباتی نوێخوازییەی لە ڕوانگەوە دەستیپێکرد.
لە عێراق و لە سوریاشدا ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی ڕوو لە تێکشکانێکی لەشکریانەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ شوێنی زیاتری ئەو ناوچانە لە دەست دەدات کە پێشتر لەو دوو وڵاتەدا داگیری کردبوون و دەوڵەتی خەلافەتی تیادا ڕاگەیاند.
ئەگەرچی بە گشتی نیگەرانی هەیە لەسەر بەرنامە و پلانەکانی حەشدی شەعبی بە تایبەتیش لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا بەڵام هەندێک چاودێر لەوبڕوایەدان ئەو مەترسیانە کەوتوونەتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی نێوەندی عێراق.
بەرەی (ئا) و بەرەی (نا) لەم ڕیفراندۆمەدا، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەردوکیان لە یەک ژینگەی سیاسیدا دەژین، بەڵام جیاوازییەکانیان ئێجگار قوڵن.
لیژنەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبووەوە. لە پاش کۆبوونەوەکە لیژنەی ریفراندۆم دەڵێت بڕیار دراوە تا دوو هەفتەی تر پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کارا بکرێتەوە.
کاڵێ، بە تابلۆکانی سنورەکانی ئەو نیشتمانە فراوان دەکات و شوناسێکی ڕەنگاڵەیی و تژی لە خەونی منداڵی پێدەبەخشێت.
یان ئایا کورد دەتوانێت خۆی لە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران وەک شیعەگەرا و هەروەهاش تورکیا و سعودیە وەک سوننەگەرا بپارێزێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە لەسەر ئەو بنچینەیەن کە وەڵامدەر چەندێک نزیکە لە یەکێک لەو جەمسەرانەوە.
زیاتر نیشـان بده