بڕیارە ڕۆژی یەکی مانگی یازدە لە تورکیا هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە بکرێت، پاش ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ڕابردوو لایەنەکانی وڵاتەکە نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.
زۆر جار بە ناوی جیا جیاوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق فێستڤاڵی تایبەت بە سینەما دەکرێت. هەندێک ناوی لێدەنێن فێستڤاڵی نێونەتەوەیی هونەری سینەما، یان فیستڤاڵی هونەریی سینەمای کوردی، یان داهێنان لە سینەمادا، یان فیستڤاڵی کورتە فلیم و دەیان ناوی تر.
دەمڕاستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
لهگهڵ ههروادێ و پهرهسهندنی زیاتری ڕووداوهکان له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا، له نێوهنده نێونهتهوهیی و ناوچهییهکانیشدا باس له پێگهی کورد دهکرێت لهو ناوچه پڕ له گێرمه و کێشهیهی جیهاندا.
لەگەڵ ئەم ڕەوشە پڕ قەیرانەی هەرێمی کوردستاندا ئێستا ئاماژەکان زیاتر ئەوە نیشان دەدەن کە هەروادێ و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوو لە لاوازییە و چیی دی ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی لە ڕووی چاودێری و یاسا دانانەوە بەجێبگەیەنێت.
یەکێک لەو پرسیارە سەرەکییانەی لەسەر ڕەوشی سوریا و بەشداری ڕوسیا دەکرێت لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا سەبارەت بە هاوسەنگی هێزە لە ناوچەکەدا.
بەلای زۆرێک لە شیکەرەوە و چاودێری سیاسییەوە ئەم قەیرانانەی هەروادێ و ڕوو لە زیادبوون و ئاڵۆزی زۆرترن لە هەرێمی کوردستانی عێراق چاوەڕوانکراوبوون و هەروەهاش بە بەرەنجامی کەڵەکە بوونی کێشەو گرفتەکانی چەندان ساڵ لەمەوبەری هەرێمی کوردستان ناودێری دەکەن.
سەرەک وەزیری کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێم وتارێکی پێشکەش کردووە و تیایدا ڕوانینی کابینەکەی لەسەر قەیرانەکانی ئێستای هەرێم خستۆتە ڕوو.
ئەوەی نکوڵی لێناکرێت ئەوەیە مرۆڤ لە هەر قۆناغێکی تەمەندا بێت پێویستی بەوەیە ئاخاوتن لەگەڵ هەست و لەگەڵ نەستیشیدا بکرێت بێباکانە لە بەکارهێنانی هەر وشەیەک یان دەستەواژەیەکدا.
ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە جێی سەرنجی ڕێکخراو و میدیای نێونەتەوەیی لەم کاتەدا کە ئەم هەرێمە لە قەیرانی سیاسی و ئابوریدایە هاوکاتی شەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.
لەگەڵ ئەوەدا هەوڵەکان بەردەوام بوون بۆ هێورکردنەوەی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەڵام ڕووداوەکەی ڕۆژی دووشەممە و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان نەک هەر ڕەوشەکەی ئارام نەکردەوە بەڵکو بردییە قۆناغێکی ترسناکەوە.
لەم هەلومەرجەی هەرێمەی کوردستاندا گەلێک پرسیار سەرهەڵدەدەن لەوانە ئایا ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و ڕوودەدەن چاوەڕوانکراو بوون یان نا و ئایا ئایندەی ئەم هەرێمە بەم هەموو قەیران و ئاڵۆزییەوە بە چ ئاقارێکدا دەڕوات.
هاوکاتی ئەم قەیرانە ئاڵۆزە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشەکە و ڕێگە گرتن لەوەی ڕەوشەکە بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتری نەخوازراو بڕوات.
لەگەڵ ئەو مەترسیە ئاسایشیانەی لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق هەن، ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان هەروادێ و زیاد دەکەن.
لە کاتێکدا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ژمارەیەکیش لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت بگەڕێنەوە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام هێزە ئاسایشییەکان ڕێگەیان نادەن و دەگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەزیر و گەورە کاربەدەستانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و لە حکومەتدا ئاگادار دەکاتەوە کە چی دی ناتوانن بچنە سەر کارەکانیان لە هەولێر.
خەڵک خۆپیشاندان دەکەن لەسەر ئەو بنچینەیەی ژمارەیەک داوا و خواستیان هەن کە یەکێکیان موچەیە، بەڵام وەک زۆرێک لە چاودێر ئاماژەی پێدەکەن قەیرانی سیاسی و ئابوری هەرێم پاڵنەری سەرەکین بۆ ئەم شەپۆلی ناڕەزایی دەربڕینانە.
حاجی کاروان ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە چارەسەر نەکردنی قەیرانەکان لە هەرێم.
هاوکاتی درێژه کێشانی کۆبوونهوهکانی پێنج لایهنه سهرهکییهکهی ههرێمی کوردستانی عێراقدا، شهپۆلی ناڕهزایی خهڵکیش پهرهی سهندووه.
ژمارەیەک پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا داوای مانگرتن دەکەن لە یەکێک لە هۆڵەکانی پەرلەماندا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
زیاتر نیشـان بده